شارپرێس:
سەرچاوەیەک لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكرد، ئەو کارمەندەی ئاسایش کە دوێنێ بریندارکرا، ئه‌مڕۆ گیانی لەدەستدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى وه‌ریگرتوه، ئاکۆ سابیر ئەو كارمه‌نده‌ى ئاسایش كه 24 كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر لەچەمچەماڵ برینداربوو فیشەک بەر ملی کەوتبوو، گیانى له‌ده‌ستدا.
دوێنێ لىلەکاتی دابەشکردنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانیی لەچەمچەماڵ، شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان هاوڵاتییان‌و هێزە ئەمنییەکان ڕویدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو كارمه‌ندى ئاسایش برینداربون.
سەرچاوەیەك له‌ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى به‌شارپرێسى وت، "یەكێك لەبریندارەكان كه ئاكۆ سابیر بوو فیشەك بەر سەری كەوتبوو".
لاى خۆیشیه‌وه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "زۆر بەداخەوە کاک ئاکۆ سابیر کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش کە دوێنێ لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی لەکاتی ئەرکی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێک تەقەیان لێکراو برینداربون، ئەمڕۆ لەنەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "هەمولایەک دڵنیادەکەینەوە، ئەم تاوانە چەپەڵە، بێ سزای یاسایی تێپەڕنابێت‌و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن".
