شارپرێس:
بەمەبەستی بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی ئەرکی تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق ناسراو به(یۆنامی)، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئەرکی تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی) لەکۆتایی ئەمساڵدا تەواودەبێتو هەموو کارەکانی یۆنامی ڕادەگیرێن.
بهیانى ئهمڕۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان گەیشتە بەغداو لەلایەن د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیرانو وەزیری دەرەوەی عێراقهوه پێشوازیی لێکرا.