شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى ده‌م پارتى ڕه‌خنه‌ى توند له‌حكومه‌تى توركیا‌و خودى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت، "دژایه‌تیه‌كانى ئێوه بۆ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ن"، ده‌شڵێت، "حكومه‌تى سوریا داواى دانانى چه‌ك له‌هه‌سه‌ده ناكات، سه‌یره‌كه لێره‌دایه، توركیا ئه‌و داوایه ده‌كات".
سه‌زای تەمەلی په‌رله‌مانتارى پارتى یەکسانى‌و دیموکراسیى گەلان (ده‌م پارتى) له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانى توركیاوه‌و به‌ده‌نگێكى به‌رز وتى، "کاتێک سەیری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) دەکەین، پێویستە ئێستا وەک هاوپەیمانێک لەم سەردەمە نوێیەدا بیانبینین، نه‌ك دوژمن‌و خیانه‌تكار".
ئه‌وه‌شى وت، "حکومەتی سوریا نایەوێت هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) چەک دابنێت؛ کەواتە بۆچی ئێوه وه‌كو حكومه‌تى توركیا هه‌م دژایه‌تى ده‌كه‌ن‌و هه‌میش هه‌موو هه‌وڵه‌كانتان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزه چه‌ك دابنێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌م پارتى جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر دژایه‌تیه‌كانى توركیا بۆ هه‌سه‌ده‌و ڕۆژئاواى كوردستان‌و وتى، "دانوستان لەنێوان دیمەشق‌و هێزەکانی هه‌سه‌ده‌دا هەیە، بەڵام ئێوە وه‌كو حكومه‌تى توركیا دژایەتی‌و بەربەست لەبه‌رده‌م دانوستانه‌كان دروستده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان وه‌كو سه‌رۆكى توركیا، ستایشی ڕێککەوتنی 10ی ئاداری له‌نێوان عه‌بدى‌و شه‌رعدا کردوه".
