شارپرێس:
مارک ساڤایا نێردهى تایبهتى سهرۆكى ئهمریكا بۆ عێراق لهپهیامێكدا بۆ د.بهرههم ساڵح ڕایگهیاند، "پیرۆزبایی لەدکتۆر بەرهەم ساڵح دهكهم بۆ وهرگرتنى پۆستی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان، هیچ کەسێک لهتۆ شایستەتر نییە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، چونکە خۆت پەنابەریت بینیوە".
مارک ساڤایا نێردەی ترەمپ بۆ عێراق لهو پهیامهیدا بۆ د.بهرههم ساڵح نوسیویهتى، "بەدڵسۆزییەکی قووڵەوە سوپاسی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەم بۆ پاڵپشتی یەکلاکەرەوەی لە هەڵبژاردنی سەرکردەی تیژو دیدەوانو سەرۆکی پێشوی عێراق، دک.بەرهەم ساڵح بۆ سەرکردایەتیکردنی پرسی پەنابەران لەنەتەوەیەکگرتوەکان".
ئهوهشى وتوه، "لەهەمان کاتدا لەدڵەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هاوڕێی ئازیزم د.بەرهەم ساڵح دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم پۆستە گرنگەی تایبەتە بەخزمەتکردنی مرۆڤایەتیو پاراستنی ئاوارەکان".
ساڤایا ئاماژهى بهوهشكردوه، "هیچ کەسێک لەد.بەرهەم زیاتر شایستەی ئەو بەرپرسیارییەتییە نییە، چونکە خۆی ڕۆژانێک وەک پەنابەرێک ژیاوە".
نێردەی ترەمپ جهختیكردوهتهوه، "دیاریکردنی د.بەرهەم بۆ ئهو پۆسته، بۆ من مێژویییە، چونکە سەرۆک کۆماری سەردەمێک لەسەردەمەکانی عێراقە، ئەو عێراقەی من تیایدا نێردەم، ئێستاش كه پۆستێکی باڵاو گرنگی لەنەتەوەتەکگرتوەکان وەرگرتوەو بەرپرسیارێتی جیهانیی بەدەستەوەیە".
