شارپرێس:
لەچوار ڕۆژدا ناکۆکیو ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستانو پاکستان، دوای تێپەڕبونی نیو سەدە، بوە جەنگێکی تەواوو بەهێرشی موشەکیو فڕۆکەو درۆن پەلاماری یەکتریاندا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ شەممەى ڕابردوو ڕایگەیاند، "هەردوو وڵات گەیشتونەتە ئاگربەستێکی تەواوو دەستبەجێى ڕاگرتنی هێرشەکان"، هیندیهكانیش دهڵێن، شۆك بون كاتێك ترهمپ ئهو بڕیارهیداوه.
بهگوێرهى ڕاپۆرتێكى ئاژانسی بلومبێرگ كه تایبهته بهجەنگی نێوان هەردوو وڵاتو ئاگربەستەکەی ترەمپیشى بڵاوکردوەتەوەو نوسیویهتى، "حکومەتی نیودەلهیو زۆرینەی بەرپرسانی باڵاى هیندستان، بەو پۆستەی ترەمپ لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس کردویەتی، نەک هەر توشی سەرسوڕمان بون، بەڵکو توڕەش بون، چونکە نە ئاگاداری ئاگربەستنو نە پرسیان پێکراوە".
لهو ڕاپۆرتهدا بهبێ ناوهێنانى بهرپرسه هیندیهكان، ئاماژه بهوهشكراوه، ئەوەی توڕەی کردون، هەر بەتەنها قسەکانی ترەمپ نییە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵکو هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکان بۆ بنکە سەربازییەکانی هەردوو وڵات، گفتوگۆ نهێنییەکانی بەرپرسانی هەردوو وڵاتە.
بە گوێرەی ڕابردوی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەدوای جەنگی 1971وە، ئەمە بهیەکەم جەنگی نێوان هەردوو وڵات هەژمار دەکرێت.
بەپێچەوانەی توڕەیی بەرپرسانی هیندستان، حکومەتو خەڵکی پاکستان خۆشحاڵیی خۆیان دەبڕیوە بەوەی جەنگەکە زوو کۆتایی پێهاتوە، بۆ ئەمەش لەزۆرینەی ناوچەکانی پاکستان بۆ خۆشی دەربڕین لەشەقامو شوێنە گشتییەکاندا ئاهەنگ دەگێڕن.
