شارپرێس:
زۆر کەس حەزدەکەن پسکیتەکەیان بەچاوە بخۆن، بەڵام شارەزایان هۆشداریدەدەن لەمەترسییە تەندروستییەکانی ئەم خوە.
پسکیت زۆرجار ڕێژەیەکی زۆر شەکرو کالۆریو چەوری تێرو ڕیشاڵی کەم لەخۆدەگرێت، کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن کە مەترسیدارە بۆ توشبوانی شەکرەو توشبون بەکێشەکانی غودەی دەرەقی.
بەردەوامبون لەسەر ئەم خوە دەبێتە هۆی زیادبونی کێشو دروستبونی گرفت لەمیتابۆلیزمدا، هەروەک خواردنی پسکیت لەگەڵ چا بەشێوەی ڕۆژانە مەترسیی لەسەر دڵ دروستدەکات بەهۆی بونی سۆدیۆمی زۆرەوە کە پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە.
کەمی ڕیشاڵی خۆراکیی لەپسکیتدا کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەرس دەبێتو دەبێتە هۆی هەرسنەکردنو کێشەی تەندروستیی دیکە، بەشێوەیەک ئەم خوە لەدرێژخایەندا دەتوانێت ببێتە هۆی توشبون بەگرفتی تەندروستی مەترسیدار، بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی چالاکیی جەستەییان نییە.
شارەزایان ڕێنمایی دەدەن پسکیتی دانەوێڵەی تەواو یان جۆ کە شەکری کەم بێت بخورێت، یان پسکیت بەچەرەسات یان میوەی وشککراو بگۆڕدرێتەوە، هەروەک جەخت لەگرنگی مامناوەندییو وریایی لەهەڵبژاردنی ژەمەکان دەکرێتەوە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی