نوسینی:
ڤیان سیروان
وەرگێرانی لەتورکییەوە: شنۆ هیرانی
چه‌مكی سۆسیالیزمی واقیعی دواتر دێته ناو ئه‌ده‌بیاتی
سۆسیالیستی. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نج بده‌یت، له‌كتێبه‌كانی لینین و ستالینیش كه‌به‌پێی هه‌ڵومه‌جه ڕه‌خساوه‌كانی
سه‌ده‌ی بیست، ڕێبازه تیۆریه‌كانی هه‌ردوو دامه‌زرێنه‌ری، رێبازی سۆسیالیزمی
زانستی" ماركس- ئه‌نگلس" یان خسته پڕاكتیكه‌وه... به‌لانی كه‌م ئه‌وه‌ی
تا ئه‌وكاته وه‌رگێڕداربوون و به‌به‌رده‌ستی خوێنه‌ران له توركیا‌و كوردستان كه‌وتبوون
، چه‌مكێكی له‌م شێوه‌یه بوونی نیه.
چ له‌سه‌رئاستی بزوتنه‌وه سۆسیالیستیه‌كان، یاخود
به‌سه‌ر ساحه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یدا، سۆسیالیزمی واقیعی به‌شێوه‌ێكی به‌رفراوان له‌دوایی
ساڵانی 1960كانه‌وه ده‌ركه‌وتووه‌و به‌كارهاتووه.
له‌ڕاستیدا ئه‌م چه‌مكه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی(
برژنێڤ) له‌ناو بڵۆكی ڕۆژهه‌ڵات ( یه‌كێتی سۆڤیه‌ت- وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا) یه‌كارهێنرا.
ئه‌و شێوازه سۆسیالیزمه‌ی كه له‌بوونی هه‌بوو، بۆ وه‌سفكردنی دۆخی سیاسی و
ئابووری ئه‌و قۆناغه‌ی وڵاتانی بڵۆكی ڕۆژهه‌ڵات" بوو، بۆپه‌یوه‌ندیه ناوخۆی
و نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان له نێوان خۆیاندا داتاشرابوو. له‌م ڕووه‌وه كاتێك ئه‌م چه‌مكه
به‌كارهات،له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه به‌بارگێگی " نه‌رێنی" بارگاوی كرا. به واتاێكیتر، ئه‌مه ئه‌و
پێناسه‌یه بوو كه‌ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان بوون و ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرتن به‌سه‌ریاندا
سه‌پاندن.
بێجگه له وڵاتانی بڵۆكی ڕۆژهه‌ڵات كه خۆیان
به سۆسیالیستی واقیعی پێناسه ده‌كرد، له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی دووریش... وه‌ك
" چین، ڤێتنام، كۆڕیایی باكوور" دا و هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكاش (كوبا) هه‌بوو.
هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌كانی ( باڵكان) وه‌ك
( یوگسلاڤیا، ئه‌ڵبانیا) كه له‌چوارچێوه‌ی بڵۆكی ڕۆژهه‌ڵات دا نه‌بوون، هه‌مان
ئاراسته‌یان په‌یڕه‌و كرد. به‌كوورتی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه باسكران له‌ناو خه‌له‌ك
به‌نده‌ی بازنه‌ی سۆسیالیزمی واقیعی دا بوون. ئه‌مانه له‌كۆتایی 1950كانی سه‌ده‌ی
ڕابردوو، ئه‌و یه‌كگرتوویه‌یه‌ی كه له‌نێوان بزوتنه‌وه سۆسیالیستیه جیهانیه‌كان
و وڵاتانیاندا هه‌بوو، ده‌ستی به له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه كرد. به‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌و
دابه‌شبوونه له ساڵه‌كانی دوای 1960و دواتر گۆڕا بۆ جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌ك. ئه‌م
ناكۆكی و دژایه‌تیه،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌وا ( نایكیتا خرۆشۆف) له
دوایی مردنی ( ستالین) به‌سگرتێری پارتی كۆمۆنیستی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌ست نیشانكرا.
ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌مه‌ش بوو گووتاره‌كه‌ی خرۆتشۆڤ بوو كه‌له14و 25 ی شوباتی 1957
له 20مین كۆنگره‌ی پارتی كۆمۆنیستی پێشكه‌شی كرد. له‌گووتاره‌كه‌یدا خرۆتشۆڤ تۆمه‌تی
ترسناكی دایه پاڵ ( ستالین) و له دژی " به‌په‌رستن" ی ستالین وه‌ستایه‌وه.
له‌وێدا ڕایگه‌یاند كه ده‌بێ ڕاوبۆچوون و هێزو نفوزی به‌ربه‌ست بكرێ. به‌مه ویستی
ژێرخانی ئایدۆلۆژی و هه‌ژموونی ستالین گه‌رایی
لاواز بكات. كاره‌كه هه‌ر ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو ڕێبازێكی گرته‌به‌ر
كه " دكتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاری" خسته ژێر لێپرسینه‌وه. پڕۆسه‌ێكی ده‌ستپێكرد
كه ناوی لێنا" دیستالینكردن"
.
گووتاره‌كه‌ی خرۆتشۆڤ نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن پارتی" كۆماریخوازی
چین" وه، به‌ڵكو پارتی كرێكارانی " ئه‌ڵبانی" و پارتی كرێكارانی
"كۆریا" و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌ی كه پشتگیریان له"كۆمۆنیست"و"
سۆسیالیزمی كرێكار" یان ده‌كرد، كه‌له‌وڵاته جیاوازه‌كانی جیهاندا چاڵاك
بوون، جێگایی ڕخنه‌یی تووندبوو.
به‌ڵام گرفت و قه‌یرانه‌كانی له‌نێوان وڵاتانی
سۆسیالیست كه تووشی بووبوون، ته‌نیا به‌ڕه‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز له‌باره‌ی
ڕابردووه‌وه سنوردار نه‌بوون. به‌ڵكو تایبه‌ت مه‌ندێكی وه‌هایی هه‌بوو كه ڕاسته‌وخۆ
كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتوو و خه‌باتی ئه‌و وڵاتانه‌و بزوتنه‌وه سۆسیالیستیه نێو
نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا هه‌بوو.
داهێنانی بیرۆكه‌و تێزی" كێبڕكێی ئاشتیانه
له‌گه‌ڵ وڵاتانی سه‌رمایه‌دار" له لایه‌ن خرۆتشۆڤ و پاشان په‌سه‌ند كردنی له
لایه‌ن ( لییۆند برژنێڤ) ی جێگره‌وه‌كه‌ی، له‌م بیرۆكه‌یه‌وه تیۆری" ده‌وڵه‌ت
بۆ هه‌موو گه‌لان" ی هێنایه كایه‌وه. دوای ئه‌وان ( میخائیل گۆرباجۆڤ) كه
په‌یڕه‌كه‌رێكی ئایدیای و سیاسی ئه‌م جۆره له پۆلیتیكایه بوو. ئه‌ویش به‌گرتنه
به‌ری سیاسه‌تێكی له‌ژێر ناوی" پێرۆسێترۆیكا" واتا ( داڕشتنه‌وه‌ی دووباره) و " گلاستۆست"
واتا ( كرانه‌وه) ماناێكی به‌مشێوه‌یه‌ی پێ به‌خشی.
به‌ڵام كێشه‌كه ته‌نها به‌م شتانه سنوردار نه‌بوو،كه‌له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ڕوویاندا،
ته‌نانه‌ت دۆخی ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش ده‌گرت، جیاوازتر نه‌بوو.
پارتی كۆمارخوازی چین و پارتی كاری ئه‌ڵبانی كه‌ڕه‌خنه‌یان له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌گرت،
خۆشیان كه‌وتنه هه‌مان ڕه‌وشه‌وه.
له‌كاتێكدا ئه‌وان ڕخنه‌یان سه‌باره‌ت به تیۆری
" پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ سیستمی سه‌رمایه‌داری" ده‌گرت، ئه‌وانیش له ژێرناوی "ڕێگه‌گرتن له سه‌رمایه‌داری
بوون" و هه‌روه‌ها به‌ناوی سۆسیالیست بووندا له بیرۆكه‌ی" داخستنی
سنوره نیشتیمانیه‌كان" بوون به شوێن كه‌وتووی بیری سیاسه‌تێكی ته‌سكی"
ناسیۆنالیستی". ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه به‌ناوی " پاراستن"و
" به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانیه‌كان" كه كۆماری گه‌لی چین تێیكه‌وت له‌گه‌ڵ
ئه‌مریكا كه‌دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، دواتر سیاسه‌ته‌كانی ( دینگ شیاوپینگ) كه‌ڕۆڵی ئایدۆلۆژی خسته پلانی دواوه،به‌ڵكو
له‌ژێر ناوی" پێشینه بۆ سیستمی قارانج" ڕوویان له‌مۆدێله‌كانی "
ئابووری" سه‌رمایه‌داری كرد.
په‌سه‌ند كردنی مۆدیله‌كانی ئابووری
سه‌رمایه‌داری ، نیشانده‌ری ئه‌و ئاسته‌بوو كه‌پێی گه‌یشتبوون. به‌و واتایه، داڕمانی
" سۆسیالیزمی واقیعی" وڵاتانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات، كه له‌ناو چوارچێوه‌ی
سنوره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و بلۆكی سۆسیالیزم دابوون. به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت له 1991 ، به‌مانایی پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچونه‌كانی پارتی كۆمنیسیتی
چینی و پارتی كاری ئه‌ڵبانی نه‌بوو. له‌ئه‌ڵبانیا تا ئه‌وكاته خۆی به"كۆماری
گه‌لی سۆسیالیزم" ناوزه‌ند ده‌كرد، له‌ساڵی 1991 كۆتایی به سۆسیالیزم هێنا،
پێكهاته‌ێكی سیاسی نوێیی به‌ناوی" كۆماری ئه‌ڵبانیا" هاته ئاراوه. هه‌رله‌به‌ر
ئه‌م هۆكاره، هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی "سۆسیالیزمی واقیعی"
كرده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پیانده‌گووتر" پێداچوونه‌وه‌گه‌ر" له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتداریان له‌قۆناغه‌كانی دوایی "ستالین".
هۆكاره‌كانی وه‌ك سیاسی ئابووری، سیاسی، په‌یوه‌ندیه
نێوده‌وڵتیه‌كان نه‌بوون. به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه به" پێداچوونه‌وه‌خواز".
وه‌ك خۆیان له‌پاشدا به" هه‌لپه‌رست" ته‌نانه‌ت خائیش ناویان ده‌بران.
ئه‌وانه‌بوو ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆسیالیزمی واقیعی له‌م
وڵاتانه.
گومانی تێدانیه‌و كه هه‌رگیز ناكرێت، ئه‌م ڕۆڵه
به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، یاخود به‌كه‌م سه‌یر بكرێت.
به‌ته‌نها به‌بینینی ئه‌مه‌ش هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه
ناخرێته ژێر پرسیاره‌وه. به‌تۆمه‌تباركردنی " ئه‌م" یاخود" ئه‌و"
یانیش ئه‌فڵانه كه‌س و فیساره سیاسه‌ت ڕوون نابێته‌وه." به بینینی چه‌ند
دره‌ختێك، ناتوانی بڵێی دارستانم دیوه". ئه‌گه‌ر بته‌وه‌ێت هه‌ڵسه‌نگاندن
فاكته‌ره‌كانی داڕمان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆسیالیزمی واقیعی بكه‌یت و بته‌وه‌ێت ده‌رئه‌نجامێكی
" به‌هێز" یتر له‌مه به‌ده‌ست بهبَنی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بته‌وێت بگه‌یته
سه‌ركه‌وتنێك له شۆڕش و خه‌باتی سۆسیلیزم، ئه‌وكاته " ڕاستی و واقیعی"
تر هه‌ن كه پێویستیان به بینین و لێ تێگه‌یشتنه‌یه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ش بێ،ڕه‌نگه
هێشتا كه‌سانێك هه‌بن كه هۆكاره‌كانی داڕمانی سۆسیالیزمی واقیعی بكه‌ن به بابه‌تێكی
مشت‌ومڕ. یانیش ڕه‌نگه، كه‌سانێك لایه‌نگری
ئه‌وه‌بن كه لایه‌نێك به‌ڕاست بزانن و پشتڕاستی بۆچوونه‌كانیان بكه‌نه‌وه، هه‌شبن
ئه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه به" ناڕوا" له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن
و " سه‌ره‌كۆنه" ی بكه‌ن.
بێگومان، ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه له ئیستادا
ماوه‌ێكی زۆریان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌ن و وه‌لاندراون. به‌ڵام هێشتا پێویستێكی ئه‌وتۆی
به‌توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌و زۆر گه‌ره‌كه كه كه‌سانێك هه‌بن له‌م
بواره‌دا توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و له‌هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆسیالیزمی
واقیعی بكۆڵنه‌وه. له‌م سۆنگه‌شه‌وه ده‌رئه‌نجامی به‌هێزی لێوه به‌ده‌ست بهێنرێ.
له ئێستادا له‌ناو بزوتنه‌وه سۆسیالیسته جیهانیه‌كاندا،
كه‌سانێك هه‌ن كه به‌م ئاراسته‌یه كاربكه‌ن و گه‌شه‌و كاریگه‌ری خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
له‌م ڕووه‌شه‌وه، له ئیستادا ئه‌م " تێز" ه فكریانه‌ی كه له‌لایه‌ن"
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" وه پێش ده‌خرێ، له‌پانتایێكی زۆر فراواندا په‌سه‌ند ده‌كرێت.له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا، پێویسته به‌باشی له‌سه‌ری بوه‌ستنه‌وه و گرنگی زۆری پێ بدرێت.
" عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" كاتێك " به‌كۆمه‌ڵایه‌تی"
بوونی مرۆڤ به‌خاڵی جیاكردنه‌وه‌ی له
بوونه‌وه‌ره بایه‌لۆژیه‌كان یتر داده‌نێت. داڕشته‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای سێكوچكه‌ی" چین، شار، ده‌وڵه‌ت" به‌دروست
نازانێ.
له‌م تێگه‌یشتنه‌شه‌وه، سه‌ره‌نج ڕاده‌كیشێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌باتی چینایه‌تی
دیاریكه‌ری ڕێڕه‌وه‌ی مێژوو نابێت. له‌وێشه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی
كه مرۆڤ وه‌ك" كۆمه‌ڵگا" دروست ده‌كه‌ن. بنه‌ڕیترین بابه‌تی كه لێره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه،ڕۆڵی
"ژن" و كاری ژنانه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی بووندا. ژن ڕۆڵی یه‌كلایكه‌ره‌وه
ده‌گێڕێت. ئه‌م تێزه‌ی كه خراوه‌ته ڕوو، واتا دژه تێزه بۆ ئه‌و بۆچونانه‌بوون،
كه سه‌باره‌ت به‌و زه‌مینه‌یه دابڕدراون كه دیدگای مرۆڤ بوونی لێ ده‌هاتنه كایه‌وه، كه وا ده‌رده‌خه‌ن به‌و هۆیه‌وه به‌كۆمه‌ڵایه‌تی
بوون له‌سه‌ری پێكهاتووه. له‌وێشه‌وه ده‌گاته ئه‌و بۆچونه‌ی كه یه‌كه‌م"
ئیستغلال" كردن له‌سه‌ر ڕه‌نجی ژن هاتۆته كایه‌وه و یه‌كه‌م " كۆڵۆنی"
كه مێژوو شایه‌تحاڵی بووه، دووباره له‌سه‌ر ژن بووه. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌بێته
ده‌رئه‌نجامێك كه پێویسته دووباره پێداچوونه‌وه به‌و بیرۆكه‌و هاوكێشانه‌ی كه‌تائێستا
له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانینانه‌دا دامه‌زراون. هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه‌پێی گه‌یشتین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خاته ڕوو
كه‌پێوست ده‌كات هه‌موو ئه‌وبه‌ردانه هه‌ڵته‌كینین كه‌ده‌بنه بناغه دیاریكردنی
دیدگاێك به‌ناوی" سۆسیالیزم" تا ڕۆژی ئه‌مڕۆكه‌مان. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ڕووبه‌ڕوومان
ده‌بێته‌وه، ئه‌و ڕاستیه‌یه كه‌ژن پێش هه‌مووان... هه‌موو ئه‌و ئیستغلال و كۆڵۆنیزم
و به‌كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ی له‌سه‌ری جێبه‌جێكراوه، له‌لایه‌ن نێرینه‌ی" فێڵباز"
و" راوچی" یه‌وه په‌یڕه‌و كراوه، وه‌ك حه‌قیقه‌تێكیش خۆی ده‌نوێنێ. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه‌ئه‌و ئیستغلال و زاڵبوونه‌ی به‌سه‌ر " چین" و
" سروشت" له‌و زاڵبوون و ئستغلالكردنه‌ی كه به‌سه‌ر ژنه‌وه جێیه‌جێ
كرا سه‌رچاوه ده‌گرێت،ئینجا ئه‌وه‌ی تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى مێژوو و كۆمه‌ڵگاوه
به" ڕاست" وه‌رگیراوه،ده‌بێته جێگایی مشت‌ومڕ. ئه‌و دیدو بۆچونانه‌ی
كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه " سۆسیالیزم: له ڕێگایی خه‌باتی" چینایه‌تی"
یه‌وه به‌ده‌ست بهێنرێت، كه ستراتیژ و تاكتیكی له‌سه‌ر دیاریكراوه، شوین بۆ نزیك
بوونه‌وه‌ێكی جیاواز و هه‌روه‌ها جۆره خه‌باتێكی دیكه چۆڵده‌كه‌ن.
به‌مشێوه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایی پێشخستنی
ئایدۆلۆژی، هه‌روه‌ها وه‌ك سیاسه‌تێك كه‌ئازادی و پێشه‌نگایه‌تی ژن به‌بنه‌ما بگرێت
و هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش به‌كۆتا هێنانی ئیستغلالكردن و به‌كۆڵۆنی كردنی
ژن لێوه به‌رهه‌م بێت. ئه‌وكاته مۆدێلێكی
سۆسیالیزم دیته كایه‌وه كه له‌ناوه‌ڕۆكدا ناوخن كراوه به‌یه‌كان گیربوونی
" ئیكلۆژیك". هه‌موو ئه‌و به‌رخودان و خه‌باتانه‌ی له‌پێناو ئه‌مه‌دا
دراون، له‌دژی هه‌ژموونی نێرسالاری كه‌خۆی له‌سیستمێكی چینایه‌تی و شارستانیه‌تی
ده‌وڵه‌تداریدا نیشان ده‌دات. له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌خته‌وه ئه‌و به‌رخودانه ده‌ست
پێده‌كات كه‌له‌دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و
له‌كه‌سایه‌تی ژنیشدا چه‌وسانده‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگایه. له‌و ڕۆژه‌وه و تا ڕۆژی
ئه‌مڕۆكه‌مان ئه‌و به‌رخودانیه‌ی كه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌هه‌موو چه‌شن و شێوازه‌كانی
كه‌په‌یڕه‌وكراوه،له‌ناو مێژوودا جێگایی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه. هۆز و خێله‌كان له‌پێناو
پارێزگاریكردن له‌بوونی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر شارستانیه‌تی ده‌وڵه‌تی چینایه‌تی هه‌موو جۆره به‌رخودانێكیان ئه‌نجام داوه. هاوكات ، كۆیله‌كان و یاخیبوونی
كۆیله‌كان، ژنان، گه‌نجان،كرێكار‌و ره‌نجده‌ران، گه‌لانی ژێرده‌سته‌و سته‌م لێكراوه‌كان.
هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر هێرشه جیاوازه‌كانی، وه‌ك جینۆساید‌كردن و پاكتاوكردنی
شوناسه جیاوه‌زه‌كان و كه‌لتور و بیروباوه‌ڕه ئه‌تنیكیاكان. له‌پێناو پاریزَگاریكرند
له‌بوون و گه‌یشتن به ئازادی، به‌رخودان و خه‌بات و تێكۆشان و به‌رنگاربوونه‌وه‌كان.
ده‌بنه شێوه‌و شێوازه‌كانی ئه‌م به‌رخودانیه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌شه‌وه‌یه
كه ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانانه‌ی كه‌به‌ناوی سۆسیالیزمه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن. ئه‌وا
ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه نیه كه‌له‌ناو هه‌ناوی هه‌ڵومه‌رجه‌كانی سیستمی مۆدرینیه‌تی سه‌رمایه‌داریه‌وه خوڵقاوه. به‌ڵكو
گوزارشته له‌ڕاستێك كه كه‌ڵه‌كه‌بووه له ئه‌زموون له‌ناو ڕابردووی مێژوویی.
ئه‌و به‌كۆمه‌ڵگابوونه‌ی كه‌له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆكه‌مان وه‌ك سۆسیالیزم ناوی ده‌نێین،
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی پارێزگاری له ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ن ، له‌ناو ئه‌م
حه‌قیقه‌ته‌دا هه‌میشه درێژه به‌بوونی خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی دژ به‌شارستانه‌یه‌تی
چینایه‌تی وه‌ستاوه‌نه‌ته‌وه، هاوشێوه‌ی هۆزو خێڵه‌كان ، به‌رده‌وام ژیانیان له‌سه‌ر
ئه‌م بنامایه‌بووه. وابه‌سته‌ی نیشیتمان، یاخود فاكته‌ره‌كانی چه‌مكی شارستانیه‌ته‌كان(
چین، شار، ده‌وڵه‌ت) به‌خۆ دوورخستن له‌مانه توانیانه سه‌ركه‌وتوو بن له پارێزگاری كردن
له نیشتمانه بچكۆڵانه‌كانیان و یانیش شێوه‌ی ژیانی خۆیان. له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته‌كردنی
ئه‌مه‌ش، وه‌ك له‌مێژوودا نمونه‌ی هاتووه،به‌بنه‌ماگرتنی خۆپارێزی، سڵیان له ئه‌نجامدانی
به‌رخودانی زۆر گه‌وره نه‌كردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت له ئیستاشدا له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانی
جیهان، به‌پارێزگاری كردن له‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یان درێژه به بوونی خۆیان ده‌ده‌ن.
كۆیله‌كان كه‌به‌یاخی بوونیان هه‌نگاویان به‌رو
ئازادبوون، هه‌ندێ شوێنیان بۆ ژیانكردن هه‌ڵبژارد كه ده‌ستی شارستانیه‌تی ده‌وڵه‌تداری
بێنه‌گه‌یشتووبوو. له‌م شوێنانه خۆپارێزی و خۆ رێكخستنیان به بنه‌ما گرتبوو. جوتیارو
نیوه‌كاره‌كانیش له‌دژی سته‌می ده‌ره‌به‌گه‌كان هه‌مان رێچكه‌یان گرته‌به‌ر. بۆ ئه‌وه‌ی
نیشتیمانه‌كه‌یان والێبكه‌ن كه ده‌ستی ده‌ره‌به‌گه‌كانیان پێنه‌گه‌ن، به‌رخودانی
زۆریان نیشاندا كه مۆركی خۆی له‌مێژوو داوه. ده‌بینین له‌وپێناو ئه‌مه‌شدا به‌ئاماده‌كاری
و پێشه‌نگایه‌تی و ئه‌قڵ و رێكخستنی كۆمه‌ڵێك بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماره‌وه‌ی دره‌وست بوون. له‌وانه " شێخ به‌دره‌دین"
كه له‌سه‌ده‌ی 15ی ز، له‌دژی عوسمانیه‌كان. هه‌روها له‌سه‌ده‌ی 16ی ز، له‌ئه‌ڵمانیا به‌پێشه‌نگایه‌تی" تۆماس مۆنتێرز" شه‌ڕی
جوتیاران هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندێكی له‌م شێوه‌یه بوو. له‌ناو ئه‌م بزوتنه‌وانه‌ش
شتێك نه‌بوو به‌ناوه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و هه‌رگیز به‌و ئاراسته‌یه‌ش ڕێیان
نه‌كردووه. به‌پێچه‌وانه‌وه شێوازی ژیانێكی
هاوبه‌شیان به‌بنه‌ماگرتبوو.
ئه‌و فكره‌ی كه‌له‌دژی سیستمی مۆدرێنیته‌ی سه‌رمایه‌داری
دروستبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخستنانه‌ی كه‌چوونه ناو ئه‌و چوارچێوه‌ی ئه‌م فكره‌یه
و هه‌وه‌ها ئه‌و یاخیبوون و به‌رخودانانه كه له‌سه‌ده جیاجیاكان و دیاریكراوه‌كاندا
به‌رپابوون، به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه‌دابوون. له‌بیرو هزری كه‌سانی وه‌ك"
سانت سیمۆن، رۆبێرت وۆن، چارلس فرۆبه‌ر" كه‌په‌ره‌پێده‌ری هزری " ئۆتۆپیك سۆسیالیست" بوون ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تبوونی نه‌بوو. به‌كارخستنی
" دورگه" یاخود "هاوبه‌شی"، شێوازێكی جیاواز له‌ژیانی هاوبه‌شی
و رێكخستنی له‌ناو" كارگه‌سازی" دا پێكهێنابوو. " نیشتیمانی خۆر"
له‌نووسینی" تۆماس كامپێلا" له‌سه‌ر
ئه‌ندێشه‌ێكی له‌م شێوه‌یه وێنا كرابوو. ئه‌و شێوازه ژیانه‌ی هاوبه‌ش و كۆمه‌ڵایتیه
بوونه كه له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ودا وێنا
كرابوو، هیچ شوێنێكی تێدا نه‌بوو بۆ خاوه‌نداریه‌تی" الملكیه" . شۆڕشی
كرێكاری 1848 له ئه‌وروپا و كۆمۆنی پاریس1871 و هه‌وڵه كۆمپراتیفه‌كانی سه‌ده‌ی
19 ... له‌ساڵی 1905 كه‌له روسیا هه‌نگاوی بونراو ئامانج له دروستكردنی یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت له‌مه‌وه هات. له‌شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری1917
ش به‌دروشمی" ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌تیه‌كان" دیاریكیرا.
تا ئه‌وكاته سۆسیالیز ده‌ربڕین بوو شێوازێكی
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت. به‌مانای دیزاینكردنی په‌یوه‌ندیه " كه‌لتووری"
یه‌كان له‌ناو ڕێكخستنه‌وه‌ێكی هاوبه‌شی
ده‌به‌خشی. به‌ڵام دوای به‌ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌و ئه‌زموونانه‌ی كه
په‌یڕه‌وكران، ده‌ركه‌وت كه دیاریده‌ی ده‌سه‌ڵات- ده‌وڵه‌ت ئه‌م بیر‌و هزره‌ی به‌ره‌و
چ ئاقارێكدا برد.
ئه‌گه‌رچی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری1917 له روسیا له‌سه‌رتاكان یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وه‌ك پێكهاته‌ێكی ده‌سه‌ڵاتداری-
ده‌وڵه‌ت له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌درا، به‌ڵام له‌دوایدا له‌جیاتی ئه‌مه, ئه‌م یه‌كێتیه به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ێكی ده‌وڵه‌تی پته‌وه‌وه
هه‌نگاوی نا و بوو به‌یه‌كێتی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات. به‌هه‌ر هۆكارو بیانوێك ئه‌مه
ڕوون بكرێنه‌وه! ئه‌وه‌ی كه دروست بوو، رێگای له‌به‌رده‌م ڕووداوه‌كانی قۆناغه‌كانی دواتر كرده‌وه.
وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت ، ئه‌و رێكخستنه
ژیانیه‌ی مرۆڤایه‌تی كه‌وه‌ك كۆمه‌ڵگا رێكخرابوو كۆتایی پێهێنا، له‌شوێنه‌كه‌یدا خۆی
بونیاد نا، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌وڵه‌ت له‌روسیا دوای1917 سۆڤیه‌ته‌كه‌ی كرێكار‌و ڕه‌نجده‌ران،
قوتابی و سه‌ربازه‌كان، به هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی بۆخۆی له‌ناوه‌كه‌ی بترازی هیچ ئاسه‌وه‌رێكی
بۆنه‌هیشتنه كه سه‌ربه سۆڤیه‌ت بێت. 1989 دوای روخانی دیواری به‌رلین ده‌ستیكرد
به له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه. ئه‌و یه‌كێتی شۆڤیه‌ته‌ی كه‌له1991دا هه‌ڵوه‌شایه‌وه،
هه‌ر خودی ده‌وڵه‌ت خۆی بوو.
ئه‌گه‌ر به‌دوای فاكته‌ره‌كانی بوون به‌هۆكار بۆ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆسیالیزی
واقیعیدا بگه‌ڕێن و بمانه‌وێ له‌م ڕووانگه‌یه‌وه ده‌رئه‌نجامێكمان ده‌ست كه‌وێت،
ئه‌وكاته له‌سه‌رتاوه ده‌بێ له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ئه‌وانه‌ی
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 1991 له‌له‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بوون
كه‌خۆیان به سۆسیالیزمی واقیعی ناساندبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، ئه‌ڵبانیاو ئوگسلافیاش
هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه تا ئاستێك خۆیان له‌وه به‌سه‌ربه‌خۆتر ده‌زانی. هه‌روه‌ها له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه"چین" كه‌پڕاگماتیزمی
ئابووری به‌بنه‌ما گرتبوو، كه‌وته ناو دۆخێك كه‌بۆ ڕزگاركردنی خۆی ناچاربوو له‌ناو
ئوقیانووسی سه‌رمایه‌داریدا سه‌وڵ لێبدات. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ێكی له‌م شێوه‌یه، نه‌ك
ته‌نها بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌به‌شۆڕش به‌ده‌ست هاتبوون، به‌ڵكو هه‌مان شتن له‌ناو
هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه له‌ڕووی ئایدیۆلۆژ و سیاسی له‌ژێر ئه‌م كاریگه‌ریه‌دابوون،
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێناو" شۆڕش و سۆسیالیزم" خه‌باتیان كردبوو، وه‌ك
پارت، بزوتنه‌وه، گروپ و كه‌سایه‌تیه‌كاندا ڕوویدا.
ئه‌وانیش ئه‌و به‌هایانه‌ی كه تا ئه‌وكاته
پارێزگاریان لێده‌كردن، به‌دوركه‌وتنه‌وه له ئامانجه‌كانی سۆسیالیزم په‌رشوبڵاو
بوونه‌وه. ته‌نها به‌شێكی زۆر سنوردار له‌و پارت و رێكخستن وبزاڤانه‌ی كه له‌پێناو
سۆسیالیزم خه‌باتیان كردبوو توانیان له‌م گێژه‌ڵوكه بێنه ده‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌وانیش
به‌و رێوشوێن و شێوازه‌كانی كاركردنیان بوون به ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكرێته
سه‌ریان. ئه‌و فشار‌و په‌لاماره زۆرانه‌ی كه‌ده‌كرایه سه‌ریان وای لێ‌كردن خۆیان
له‌قاڵب بده‌ن. هه‌ندێكشیان به‌هۆی سازشكردنه‌وه زۆر بێكاریگه‌ر كران. زۆر كه‌مبوون
ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه توانیان له‌سه‌ر پێی خۆیان بمێنه‌وه. به‌ڵكو
ته‌نها ئه‌وانه‌ی خۆیان نه‌كرد به‌لایه‌نێكی ئه‌و پارچه‌بوونه‌ی كه‌له‌ناو بزوتنه‌وه
سۆسیالیستیه‌كانی جیهاندا ڕوویدا، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی سه‌ربه‌خۆ بوون،
توانیان له‌ناو ئه‌م گێژه‌ڵه‌كه‌دا بێنه ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی هۆكاربوو كه سه‌راپا بزوتنه‌وه سۆسیالیستیه‌كانی
جیهان ڕووبه‌ڕووی تابڵۆێكی له‌م شێوه‌یه بێنه‌وه، ده‌رچوون بوو له‌و هێله‌ی كه
بۆ خه‌بات و تێكۆشانی سۆسیالیستی كێشكرابوو. به‌ده‌ربڕینێكی تر... دانیشتن له‌سه‌ر
ئه‌و كورسیه‌ی ده‌سه‌لات كه‌تا ئه‌وكاته رژێم، یاخود ده‌سه‌لاتدارێكی سته‌مكار له‌سه‌ری
دانیشتووبوو، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی دامووده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌شۆڕش له‌قه‌ڵه‌م
دان، یانیش بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌به‌كارهێنانی سۆسیالیزم وه‌ك ئامرازێكی
گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات. هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامرازه له‌پێناو گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن و به‌به‌هێزكردنی
ئه‌و بیروكراسییه‌ی كه‌له‌سه‌ری وه‌ستاوه به‌ڕێگای به‌هێزكردنی سوپاوه. له‌شوێنی
به‌رهه‌مهێنان و به‌هێزكردنی سۆسیالیزم... به ئاراسته‌ی به" مێروله"
كردنی كۆمه‌ڵگا هه‌نگاو بنێی.
ئه‌گه‌رنا ده‌سته‌واژه‌ی سۆسیالیزمی، له‌دژی مۆدرێنیه‌تی سه‌رمایه‌داری
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌وگروپه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه وه‌ك پارێزبه‌ندێكی كۆمه‌ڵگایی
سۆسیالیستی بوون، بگه‌یشتانایا مانای ته‌واوی به‌كۆمه‌ڵگا بوون. مروڤ كه خۆی له‌ڕه‌گوڕیشه‌ی
گروپه كۆمه‌لایتیه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌ه‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای
هێرشكردن و له‌ناه‌بردنی ئه‌و نرخ و به‌هایانه ڕووبه‌ڕووی بونه‌توه پارێزگارێكی
بێووچانی كردووه. هه‌رله‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پارێزبه‌ندیه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندوه. به‌ڵام
كاتێك " نێرینه" دێت و كه تا ئه‌وكاته ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی له‌به‌كۆمه‌ڵاتی
بووندا نیه خۆی ده‌سه‌پێنی، چینایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگاندا ده‌هێنێته كایه‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارێك
كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنانی چینایه‌تی نێرسالاریدا به‌رهه‌م دێت ده‌سه‌ڵاتداری-
ده‌وڵه‌تی تێدا دروست ده‌بێ. كه‌گرێ كوێره‌كه‌ش ئه‌مه‌یه كه‌ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری
خاوه‌نی ناوه‌ڕۆكێكی له‌م شێوه‌یه‌ن. كاتێك بژارده‌ی سۆسیالیزم ده‌كه‌یته شێوازێك له‌خه‌بات و تێكۆشان، ناتوانرێ به‌یه‌كه‌وه
پاڕالێل هه‌ڵ بكه‌ن.
هێنانه پاڵ یه‌كتری ئه‌م دوو دژه وه‌ك
ئامانج و ئامراز، وایكرد كه‌لایه‌نێكی تری كێشه‌كه ببینین. ئه‌گه‌ر به‌پێیی ئه‌و
واقیعه‌ش سۆسیالیزم هه‌ڵسه‌نگێنین ، ئه‌وا ده‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه. ئه‌گه‌ر سۆسیالیزم
وه‌ك خه‌باتێك له‌سه‌ر بنه‌مایی ناكۆكیه‌كانی
كار- سه‌رمایه،هه‌روه‌ها وه‌ك قۆناغێكی مێژووی ڕاگوزه‌ری له نێوان گه‌یشتنی پرۆلیتاریا
به سه‌ركه‌وتن له‌دژی برجوازیه‌یه‌ت سه‌یرنه‌كرایه، ئه‌وه‌ی وایكرد كه بگات به‌ده‌رئه‌نجامێكی
له‌مشێوه‌یه... ئه‌وه له‌وه‌وه بوو، كه‌نه‌ده‌بوایه سۆسیالیزم به‌سیستمه‌كانی
جینایه‌تی و شارستانی ده‌وڵه‌تداری پێناسه بكرێت. به‌وپێیه‌ش كه‌مرۆڤ بوونی خۆی وه‌ك بونه‌وه‌رێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رجه‌سته‌كردوه، درێژترین قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی بریتیه
له‌قۆناغی كۆمۆناڵه‌كان، كه وه‌ك كۆمه‌ڵگا ددانی پێ نانرێ . هه‌روه‌ها سه‌رده‌می "نیۆلۆتیك"كه
به‌سه‌رتاترین و درێژترین سه‌رده‌می ژیانی مررڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ده‌كه‌وێته
هه‌مان چوارچێوه‌یه‌دا. ئه‌وسه‌رده‌مه كه‌وه‌ك كۆمه‌ڵكا به‌سه‌ند ناكرێ، قۆناغێك
بوو كه‌مرۆڤه‌كان ته‌نها به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ توانیویانه پارێزگاری له‌بوونی خۆیان
بكه‌ن. ئه‌و قۆناغه‌ش به قۆناغی " به‌ربه‌ریه‌ت" ناوزه‌ند ده‌كرێت. له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌شدا مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵگا بوونی خۆی بسه‌پێنێ پاڵپشت به چین، شار،
ده‌وڵه‌ت ڕه‌گی خۆی داده‌كوتێتت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش، یه‌كه‌م بناغه‌ی ئیستغلالی
چینایه‌تی شێوه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت. به‌وپێیه‌ش له سه‌رده‌می جیاجیا‌و به‌ناوی جۆراوجۆر پێناسه له‌و باره چینایه‌تیه ده‌ركرێت. ئه‌وانه‌ی
وه‌ك زه‌روریه‌تێكی مێژووی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م قۆناغانه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن،به‌ناوه‌كانی
وه‌ك قۆناغی" كۆیلایه‌تی" و" ده‌ربه‌گ" و " سه‌رمایه‌داری"
رێزبه‌ندی ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌رچی سۆسیالیزمه وه‌ك شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی كۆمه‌ڵگا
سه‌یرناكرێت. به‌ڵكۆ سۆسیالیسزم وه‌ك لاپه‌ڕه‌ێكی
پێشه‌كی بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگای" كۆمۆنیست"
كه وه‌ك زه‌روریه‌تی پێگه‌یشتنی دوای كۆمه‌ڵگایی سه‌رمایه‌داری له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به‌پێگه‌یشتنی تایبه‌تمه‌ندیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌م قۆناغه،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌و خه‌باته‌ی
كه‌له‌دژی سه‌رمایه‌داری،په‌یوه‌ست به‌مه‌وه له‌خه‌باتی چینایه‌تی و گه‌یشتن به‌یه‌كسانی
گه‌لان وه‌ك رێگه چاره‌ێكی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وامی هه‌بووایا. هیچ كات پێوستی به‌و
شێوازه ده‌وڵه‌ته نه‌بوو كه ناونرا" دكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا". ئه‌وكاته
ئیمكانیه‌ته‌كانی گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگاێكی"كۆمه‌نیست"
ده‌سته‌به‌ر ده‌بوون.
كاتێك هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی كه‌له‌ڕووی مێژوویه‌وه به‌زه‌روره‌ت لێده‌ڕوانرێت،ته‌واوی
ژیانه كۆمۆناڵه‌كانی هۆز- خێڵ كه‌له‌به‌رامبه‌ر هێزی سێ كوچكه‌ی چین- شار - ده‌وڵه‌ت پارێزگاریان له‌خۆیان
كردوه به هیچ هه‌ژمار ده‌ركرین. جائه‌گه‌ر ددانیشی پیا بنێن ئه‌وا وه‌ك حاڵه‌تێكی "شاز
" هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن. كاتێك
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی له‌مشێوه‌یه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن:" حاڵته شازه‌كان پایه سه‌ره‌كیه‌كان
تێك نادات". لایه‌نی هه‌ره سه‌رنج ڕاكێشیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه
ده‌كه‌ن " به‌ربه‌ر"ه به‌رنگاربووه‌كان به"دژه شارستانیه‌ت" له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له‌بنه‌ڕه‌تدا لێكدانه‌وه‌ێكی وه‌ها
و به‌م نادیدگرته‌نه، ره‌ِوایه‌تی ده‌ده‌ن به‌جینۆسایدكردنی هه‌موو كه‌لتور و شوناس و بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كانی
مۆدێرنه‌تی سه‌رمایه‌داری.
مامه‌ڵه‌كردنێكی له‌م شێوه‌یه به‌رامبه‌ر به‌مێژوو
و كۆمه‌ڵگا، به‌مانای ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و خه‌باته‌ی كه بۆ گه‌یشتن
به سۆسیالیزم به‌ڕێوه ده‌چوون، ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه،
ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه گرفت له تێڕوانین بۆ ئه‌م پرسه له‌چ ئاستێكدایه. قه‌ناعه‌تیان
به‌مه هێناوه و هه‌روه‌ها لایه‌نگری ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌ن كه هۆز - خێڵ وه‌ك یه‌كه‌م
شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ژێركاریگه‌ری ژن- دایك دا و دوور له‌گاریگه‌ری شارستانیه‌تی چینایه‌تی.هاوشێوه‌ی هۆز- خێڵه‌كان
له‌ناو شارستانیه‌تدا جێگایان نه‌بۆته‌وه‌و له‌ناو چه‌رخه‌كانی مێژوودا وون بوونه‌و له‌ناوچوون.
ئه‌ومه‌ش به‌وشێوه‌یه نیه كه بیانه‌وێ ڕاستیه‌كان
ده‌رخه‌نه گۆڕێ، به‌ڵام ڕاستیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه. چین –
شار- ده‌وڵه‌ت كه‌وه‌ك شارستانیه‌ت نیشان ده‌درێن، له‌بنه‌ڕه‌تدا دژه كۆمه‌ڵگان.
هه‌رئه‌م ڕۆڵه‌شی له‌مێژوودا بینیوه، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی "به‌ربه‌ر" ناونرابوون، كۆمه‌ڵگایی ڕه‌سه‌ن بوون. هۆز-خێڵ،كۆیله‌كان و گوندنشینه‌كان،به‌رخودانی
گه‌لان به‌رخودانێك هه‌ق و ڕه‌وابوو. له‌هه‌موو
سه‌رده‌مه‌كانی مێژوو، ئه‌وانه بوونه هۆكاری ڕوخان و داڕمانی ئیمپراتۆره كۆیله‌داره‌كانی
وه‌ك |ئاشوور" و " ڕۆما" كه‌خاوه‌نی سیستمێكی چینایه‌تی و ده‌وڵه‌تداری
مه‌ركه‌زی بوون له‌ناو خۆیاندا. ئه‌وانه‌شی كه‌به‌ره‌نگاری سیستمی مۆدرێرنیه‌تی سه‌رمایه‌داری
بوونه‌وه، ئه‌وانه‌بوو كه له‌بنه‌ڕتدا كۆمه‌ڵگایان پێكهێنابوو. وه‌ك له‌مێژوودا ڕوویدا،
ئه‌و چه‌وساوانه‌ی كه به‌ره‌نگاری مۆدێرینیه‌تی سه‌رمایه‌داری بوونه‌وه له
ژنان، گه‌نجان، كرێكار‌و ڕه‌نجده‌ران، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه وه‌ك" به‌ربه‌ر"
و " كۆنه‌په‌رست" ناوزه‌ند بكرێن ئه‌مه‌بوو.
تاڕۆژی ئه‌مڕۆكه، كاتێك خه‌باتی سۆسیالیزمی
وه‌ك بنچینه سه‌یرناكرێت، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوى خۆی له‌و ڕستیه كۆمه‌ڵایتیه مێژوویه‌وه
ده‌گرێت. ئه‌مه وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك و بووه فۆڕمێكی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ كۆیلایه‌تی. به‌هه‌ڵه‌داچوون له هه‌ڵسه‌نگاندن
له‌وه‌ی په‌ڕینه‌وه له‌قۆناغه‌كانی كۆیلایه‌تی بۆ ده‌ره‌به‌گایه‌تی" فیوداڵ" و پاشانیش بۆ سه‌رمایه‌داری له‌ڕووی
ژێرخانه‌وه به" شۆڕش" . خه‌باتی سۆسیالیزمی له‌سه‌ر ئه‌م به‌هه‌ڵه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا
دامه‌زرا. به‌هه‌ڵه‌داچوونی هه‌ره گه‌وره‌ش لێره‌دا ڕوویدا. چونكه سۆسیالیزم به‌شێك نیه له‌زه‌مینه‌وه ژێرخانی
قۆناغه‌كانی سیستمی شارستانیه‌تی شار ده‌وڵه‌ته‌كانی كه له‌سه‌ر بنه‌مای چینایه‌تدا
دامه‌زران. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ری بوو خودی كۆمه‌ڵگا به‌رگیری بوو. هه‌ربۆیه سه‌رمایه‌داری هاوته‌ریب نیه له‌گه‌ل سۆسیالیزم و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وامی خه‌باتێكه كه‌له‌ژنه‌وه ده‌ستی پێكرد
و هۆز، خێڵ، كۆیله،جوتیارو كرێكار‌و ڕه‌نجده‌ران، به‌كورتی هه‌موو چه‌ه‌وساوه‌و
سته‌ملێكراو، تاگه‌یشتۆته ئه‌م ڕۆژه.خه‌باتی سۆسیالیزمی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌به‌رامبه‌ر
مۆدێرنیه‌تی سه‌رمایه‌داری به‌ڕێوه ده‌چێ، ده‌بوایه ستراتیژ و تاكتیكه‌كانی به‌پێی
ئه‌مه دیاری بكرابایه. به‌لام وانه‌بوو، به ئاراسته‌ێكی جیاواز سه‌ره‌ڕێكرا و
به‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌دا برا كه مۆدێرینیه‌تی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ریدا ڕۆیی. وه‌گ
دژه شۆڕش له‌رێگایی " ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه"وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا سه‌پێندرا.
بوو به بونیادنه‌ری جۆره سۆسیالیزمێك كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه،
كه هه‌میشه پایه‌ێك بوو له سێ پاكانی سیستمی مودێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و به
درێژایی مێژوو ئه‌م ڕۆڵه‌ی پێ‌درابوو.
به‌مشێوه‌یه كاتێك " فردریك ئه‌نگلس"
كه‌یه‌كێكه له تیۆر دانه‌ره‌كانی سۆسیالیزمی زانستی ده‌ڵێ:" سۆسیالیزم زاده‌ی كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام
كه نامۆ ده‌بێت لێی ، له‌كۆتایدا له‌كه‌ناری ده‌وڵه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت." هۆكاری
ئه‌وه‌ی كه سۆسیالیزم له‌كه‌نارێكی وه‌هادا له‌نگه‌ر ده‌گرێت ئه‌وه‌یه كه
مانادان به ده‌وڵه‌ت زیاتر به‌وه‌ی كه‌ته‌نها ئامرازێك بێ. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته
به‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان و ئه‌و ستاتۆیه‌ی كه سه‌رمایه‌داری پێده‌به‌خشێت. ئه‌و سۆسیالیزمه‌ی كه دروستكرا، سه‌رمایه‌داری
وه‌ك قۆرغكارێكی سه‌رمایه نابینێت. به‌ڵكو وه‌ك شێوازێكی به‌رهه‌م هێنان په‌سه‌ندی
ده‌كات. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌ك فۆڕمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی لێی ده‌ڕوانێ. هه‌روه‌ها
وه‌ك مێژووش كاتێك قۆناغی سه‌رمایه‌داری وه‌ك قۆرغكاری سه‌رمایه‌داری هه‌ڵسه‌نگاندنی
بۆناكا، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆڵه شۆڕشگێڕیه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مه‌ش ئه‌م ڕوانگه‌ی سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری له‌دیاریكردنی ستراتیژ و تاكتیكی شۆڕشگێڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه
دا خۆی سه‌پاندبوو. چینی كرێكاری كه‌وه‌ك پێشه‌نگی داینامۆی شۆڕش ، رێكخراو/ پارتی پێشه‌نگ وه‌ك" هێزی دامه‌زرێنه‌ر"
ده‌ستنیشان كران، یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه" سه‌رمایه‌داری وه‌ك پێشكه‌وتوخواز"
په‌سه‌ندكردنی بوو. به‌ڵام له‌سه‌رده‌می " ئیمپریالیزم"دا بووه به " كۆنه‌په‌رست" و چیتر نه‌یتوانێ
ئه‌م ڕۆڵه بگێڕێت. به‌ده‌ربڕینێكی تر بۆ به‌ئه‌نجامدانی " دیموكراسی" و " شۆڕشگێڕی" بووكه سه‌رمایه‌داری
به‌نیوه‌ناچڵی به‌جێهێشتووبوو. كاتێك ئه‌مه هاته دی، رێگری له " پچڕانی پێشكه‌وتنی
مێژوو" ده‌كرا. بونیاد نانی سۆسیالیزم له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مومكین ده‌بوو.
بۆیه ئه‌ركی سه‌ره‌كی شۆڕش نه‌هێشتنی ئه‌م كه‌موكوڕیانه‌بوو. ئه‌مه‌ش به‌مانه‌یی
ته‌واوكردنی لایه‌نه وونبووه‌كانی په‌ره‌پێدانی" شێوازی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داری"
به‌ناوی سۆسیالیزمه‌وه بوو. به‌م شێوه‌یه‌ش ئامانجه‌كانی سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری
به‌یه‌كه‌وه ده‌هاتنه‌دی. ئه‌وه لێره‌دا له پێشنه‌تر بوو، بێگومان سه‌رمایه‌داری
بوو. چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه به‌ده‌ستهات له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆدێله له "
ئابووری" خاوه‌نداریه‌كه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و. به‌مشێوه‌یه‌ش له‌ناو ئه‌و ئامانجانه‌ی كه بۆ
به‌جێگه‌یاندنی سۆسیالیزمدا دانرابوون، هه‌موویان جێبه‌جێكه‌ری خواسته‌كانی ئه‌و
بوون. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌وكاتانه به‌ناوی شۆڕشه‌وه ده‌كران،له بونیادنانی
سۆسیالیزم زیاتر، ده‌هاتنه واتایی به‌هێزكردنی خودی سه‌رمایه‌داری. جا ئه‌گه‌ر ناوی له‌خۆی نابوو سۆسیالیزمی واقیعی،
باخود له‌وانه‌ی خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه ده‌بینی، هه‌رچه‌نده به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ش
" بۆچوون" خۆی ده‌ربڕیایه،له‌كۆتایدا هه‌موویان له‌یه‌ك خاڵدا به‌یه‌ك
ده‌گه‌یشتن.
له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌وه‌ی ڕوویدا ئه‌وه‌بوو،هه‌موو
ئه‌وانه‌ی خۆیان به سۆسیالیستی واقیعی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئه‌وانه‌وه
هه‌ڵواسی بوو، هه‌ر هه‌موویان به‌ێی جیاوازی و به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و په‌رشو
بڵاوبوون. ڕاسته‌خۆ بوون به‌شێك له‌و سیستمه مودێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری كه بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یان ده‌كرد له‌دژ بوون.
ئه‌ته‌وێت ناوی " واقیعی" یاخود
" جێ به‌جێكراو" لێبنێ، واقیعێكی وه‌ها بووكه كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا هۆكاره‌كانی
ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی دابه‌ده‌سته‌وه، له‌گه‌ڕان
به‌دووای سۆسیالیزم به‌ئه‌ده‌واتی خراپ و نه‌گوونجاو. هۆكار ئه‌و شكسته‌بوو له‌دركپێكردن
به‌وه‌ی كه شۆڕشی وه‌ك ده‌سپێك به ڕزگاركردنی ژن له‌و ئیستغلال و كۆڵۆنیالیسته‌ی
كه تێدایه،پشت به‌كۆمه‌ڵگایه ببه‌سترێت كه دژ به شارستانیه‌تی ده‌وڵه‌تی چینایه‌تیه.له‌سه‌ر
بنه‌مایی پاڕادایگماێكی یه‌كانگیربوو له‌گه‌ل
دیالیكتیكی سروشت سه‌ر هه‌ڵبدات.
