شارپرێس:
ئاژانسی چاودێری کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە خەڵک چاوەڕێی شەپۆلی گەرمای "خراپتر" و زۆرتر و توندتر لە داهاتوودا بکەن بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی چالاکی مرۆڤەوە.
وتەبێژی ئاژانسەکە کلێر نولیس ئاماژەی بەوەدا، بە شێوەیەکی ئاسایی مانگی تەمموز گەرمترین مانگە کە تۆمارکراوە لە نیوەگۆی باکووری زەوی، بەڵام تۆمارکردنی گەرمای زۆر لەو جۆرە لە سەرەتای هاویندا هێشتا ناوازەیە، هەرچەندە بێ وێنە نییە.
نولیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، گەرمای زۆر بە شێوەیەکی بەرفراوان بە بکوژی بێدەنگ ناودەبرێت، بەتایبەتی کە ئامارە فەرمییەکان بە تەواوی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، دەخەنەڕوو.
نولیس وتی "ئێمە زانیاریمان هەیە، ئامرازەکانمان هەیە و دەتوانین ژیانی خەڵک ڕزگار بکەین."
ئەو ڕوونیکردەوە، شەپۆلی گەرما لە ئەوروپا بەهۆی سیستەمێکی چڕ و پڕی پەستانی بەرزەوەیە. "ئەمە هەوای گەرمی باکووری ئەفریقا بەسەر ناوچەکەدا دێنێت، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر چۆنیەتی هەستکردنمان و چۆنیەتی ڕەفتارکردنمان هەیە."
ئ.ه