نوسینی: ڤیان سیروان
وەرگێرانی لەتورکییەوە: شنۆ هیرانی
سه‌باره‌ت به‌بزوتنه‌وه‌ی "ئاپۆچی" هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ڕاست‌و دروست نابێ ئه‌گه‌ر، ده‌ركه‌وتنی په‌كه‌كه‌و گه‌شه‌سه‌ندن،له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تی كه هه‌ڵگرتبوو، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه ده‌یویست چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، به‌ده‌ر بكرێت له‌و پاشماوه‌و هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیدا سه‌ریهه‌ڵدا.
بۆیه پێویسته بزانرێت ئه‌و پاشماوه‌ی كه به‌جێمابوو، له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌جه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه چیبون؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت هه‌رگیز مومكین نابێ به‌بێئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین كه بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی له‌قۆناغه مێژوییه‌كانی خۆیدا به‌چیدا تێپه‌ڕیكردوه، له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی بگه‌ین‌و هه‌وڵی لێتێگه‌یشتنیشی بدرێت، هێشتا له‌چه‌ند لایه‌نێكیه‌وه كه‌موكورت ده‌مێنێته‌وه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه لێره‌داو وه‌ك پێشه‌كیه‌ك، ده‌مه‌وێ سه‌رنجڕاكێشمه‌سه‌ر دوو خاڵی بنه‌ڕه‌تی:
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌بوو كه كوردستان ڕوبه‌ڕوی ئه‌و ڕاستیه حاشه‌هه‌ڵنه‌گره‌وه بوو كه ته‌نانه‌ت وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كۆڵۆنی كراویش دانی پێدا نه‌ده‌نرا، له‌ڕوی فیزیكی‌و كولتوریبه‌وه له‌ناو جینۆسایدكردندا، گه‌یشتبوه ئاستێك نه‌یده‌توانی هه‌ناسه بدات.
دوه‌م: بارودۆخه‌كانی دوای ساڵانی 1960كانه كه‌كه‌شێكی له‌باری دروستكرد، تاوه‌كو بتوانرێ له‌م دۆخه ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌توركیا كوردستان ده‌گوزه‌را، هۆشیاری شۆڕگێڕیی‌و نیشتیمانپه‌روه‌ری وه‌ك ناوكی یاخیبونێكی پێشوه‌خته چه‌كه‌ره‌ی ده‌ركرد، به‌ده‌ربڕینێكی ڕونتر، ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ی ڕه‌خساند، هاوكات له‌گه‌ڵ دینامیكه شۆڕشگێریه ناوخۆییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی ساحه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یشدا، سیستمی سۆسیالیستی، بزوتنه‌وه‌كانی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی‌و كرێكاریی‌و هه‌روه‌ها شۆڕشی گه‌نجانی ئه‌وروپا له1978 بوو.
ئه‌م میراته، به‌شێوه‌ێكی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ربون بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستبداته دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی، هه‌روه‌ها ئه‌م بنه‌مایانه كاریگه‌ری به‌رده‌وامیان هه‌بون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه دینامیكی گه‌شه‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی‌و خه‌بات‌و تێكۆشانی، هه‌روه‌ها ئه‌و پارته‌ی كه به‌ناوی په‌كه‌كه بوو خۆی ڕێكخست.
كاتێك شیكردنه‌وه بۆ چاخی په‌كه‌كه‌و ئامانجه شۆڕشگێڕییه‌كانی‌و گرتنه‌به‌ری ستراتیژ‌و شێوازه تاكتیكیه‌كانی بكه‌یت، ئه‌م كاریگه‌ریه به‌ڕونی ده‌بینرێت. هه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش بون وه‌ك ده‌رهاویشته‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچیه‌كان، په‌كه‌كه دروستده‌بێت.
بۆیه دێت له‌ناو خه‌باتی خۆیدا پانتاییه‌كی زۆر به‌سیستمی سۆسیالیزم وه‌ك ئایدۆلۆژیا‌و له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی‌و پڕاكتیزه‌كردندا كاریگه‌ری ده‌بێت، لایه‌نی هه‌ره دیاری كاریگه‌ربونی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی به‌سیستمی سۆسیالیستی، شرۆڤه‌كردنی بۆ سۆسیالیزم وه‌ك ڕێوڕێبازێك، بۆیه پێیوابوو له‌تێكۆشانی شۆڕش‌و هه‌روه‌ها به‌گه‌یشتن به‌سۆسیالیزم ئه‌و ڕێگه ڕاسته‌یه كه پێویسته بگیرێته‌به‌ر.
چه‌مكه‌كانی كۆمه‌ڵكگه‌و هه‌روه‌ها مێژوو، هه‌روه‌ها دیدگاكانی بۆ تێكشكاندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ندو چۆنایه‌تی دامه‌زرابون له‌ناو ئه‌مانه‌دا جێگه‌ی خۆیان ده‌گرت، كاتێك هه‌موو ئه‌مانه له‌یه‌ككاتدا ده‌هێنیه پاڵ یه‌كتری، له‌سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی‌و گه‌شه‌سه‌ندن‌و به‌پارتیبونیدا، ده‌توانین بڵێین له‌ژێر كاریگه‌ریی ته‌واوی سۆسیالیزمی واقیعیدابوو، ئاسه‌وارێكی زۆر قوڵیشی به‌سه‌ردا به‌جێهیشتبوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی باسمانكردن، له‌سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی له‌ڕوی ئایدیۆلۆژیشه‌وه له‌دیاریكردنی ئاراسته‌كانیدا ڕۆڵی هه‌بوبێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی له‌خۆ ڕێكخستن،پێشكه‌وتنی‌و هه‌روه‌ها له‌به‌پارتیبونیدا به‌ده‌ستی ئه‌مانه جێبه‌جێنه‌كرا، هیج كات‌و سه‌رده‌مێك له‌ڕوی ڕێكخستن‌و سیاسی‌دا نه‌بوو به‌پاشكۆی سۆسیالیزمی واقیعی‌و نه‌چوه ناو مه‌یلێكی وه‌هادا، به‌ڵكو خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی سه‌ربه‌خۆو پشتبه‌ستوو بوو به‌هێزی خودی خۆی.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانی سۆسیالیزمی واقیعیدا پۆزسیۆنێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی هه‌بوو، به‌وابه‌سته‌بون به‌و هه‌ڵوێسته فه‌لسه‌فیه‌ی خۆی، به‌و ئاراسته ئایۆلۆژی‌و سیاسیه‌ی كه خۆی د‌یاریكردبوو ده‌جوڵایه‌وه‌و خه‌باتیكردو به‌رده‌وام له‌به‌ری پێشه‌وه‌ی پێشكه‌وتندابوو.
ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌مه‌شی ده‌كرد، ئه‌و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه بوو له‌نێوان ئه‌وه‌ی وه‌ك ئایۆلۆژی‌و تیۆرێك پارێزگاری لێده‌كردو ئه‌وه‌ی له‌پراتیكدا په‌یڕه‌وه‌ی ده‌كرد، به‌ته‌واوه‌تی له‌م خاڵه‌دا، وه‌ك چۆن ڕه‌خنه‌ی له‌سۆسیالیستی واقیعی ده‌گرت، خۆشی نه‌بوو به‌ته‌رره‌فێك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرت، به‌م هۆیانه‌وه، كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی بكرێت، ده‌بینرێت كه ڕێكخراوێك بوو به‌فیعلی دژی ئه‌رگومه‌نته‌كانی سۆسیالیزمی واقیعی بوه، نه‌ك وه‌ك ڕێكخستنێك له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ودابوبێت.
هه‌ر ئه‌مانه‌ش بون به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌په‌كه‌كه له‌ناو سنوری ده‌وڵه‌ته‌كانی سۆسیالیزمی واقیعیدا به‌سنورداری نه‌مێنیته‌وه، نه‌ك ته‌نها توانیی له‌سه‌رپێی خۆی بوه‌ستێت له‌و قۆناغانه‌ی كه سۆسیالیزمی جێبه‌جێكراو به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چوو، به‌ڵكو به‌هێزتریش بوو.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ن كه‌په‌كه‌كه له‌و ساڵانه‌ی به‌هۆی فه‌شه‌لی سۆسیالیزمی واقیعیه‌وه، واتا 1989 له‌ڕوخانی "دیواری به‌رلین" تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت 1991، گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌و ساڵانه په‌كه‌كه هه‌م له‌سه‌ر ئاستی پارچه‌كانی كوردستان‌و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا، گه‌یشته ئاستێك كه له‌وه‌و پێش هیچ پارتێكی كوردی به‌خۆیه‌وه نه‌بینینوو.
شه‌ڕی گه‌ریلا پێشكه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌ی تۆماركرد، به‌هه‌زاران گه‌نج هاتنه ناو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، له‌ناوشارو شارۆچكه‌كه‌كاندا بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ستیانپێكرد، كاتێك له‌قۆناغێكی وه‌هادا هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كان ئه‌نجامدران، سه‌ركه‌توبوو له‌وه‌ی كه كاندیداكانی بنێرێته ناو په‌رله‌مان.
ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆسیالیزمی واقیعی ئه‌وه‌نده كاریگه‌رییه‌كی نێگه‌تیڤى به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌و ئه‌و خه‌باته‌ی كه به‌ڕابه‌رایه‌تی په‌كه‌كه له‌كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چوو نه‌بینرا، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی په‌كه‌كه له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی خۆی‌و پاراستنی شه‌مه‌ندۆفێری پێشكه‌وتنه‌كانی، ئه‌و ده‌ستكه‌وت‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه به‌ده‌ستیهێنابون له‌زیادبوندابون.
له‌وتنه‌وه‌ی دروشمی "پێداگریی له‌سه‌ر سۆسیالیزم، به‌مانای پێداگریه له‌سه‌ر به‌مرۆڤبون"، هیچكات له‌هه‌نگاوه‌كانی كه تا ئه‌و ڕۆژه له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی سۆسیالیز نابونی لێیان پاشگه‌زنه‌بویه‌وه، له‌م لایه‌نه‌وه وه‌ك دیارمانكرد، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆسیالیزمی واقیعی هیچ جۆره په‌رشوبڵاویه‌ك یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كی نه‌خسته ناو ڕیزی خه‌بات‌و تێكۆشانی په‌كه‌كه‌وه، هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌مشێوه‌یه‌شی نه‌خسته سه‌ری.
به‌ڵام كاریگه‌ری سۆسیالیزمی واقیعی به‌سه‌ر په‌كه‌كه، له‌خه‌باتی گه‌یشتن به‌سۆسیالیزم، قبوڵكردنی ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئامرازێك، وه‌ك میتیۆدێكی له‌بابه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌كاندا، كاریگه‌ریی هێشتا به‌رده‌وامیی هه‌یه. سه‌ڕه‌ڕای بونی ڕاستییه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ش، په‌كه‌كه له‌و قۆناغه‌ی كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆسیالیزمی واقیعیدا كه پێدا تێپه‌ڕبوو، له‌و كۆنگرانه‌ی كه سازیكردن‌و وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ناكۆكبون له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی سۆسیالیزمی واقیعی، هه‌روه‌كو دانانی ئامانجه‌كانی خه‌باتكردن له‌زه‌مینه‌یه‌كی سیاسیی‌و یاسایی‌و دیموكراسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد‌و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتی‌و دیموكراسی به‌ڕێگه سیاسیی‌و یاساییه‌كان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ڕاستییه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ی نه‌گۆڕی كه ببینین ده‌وڵه‌تی وه‌ك ئامرازیك بۆ ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆو هه‌روها بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ببێته وڵاتێكی دیموكراسی ده‌بینی.
به‌وه‌رگرتنی بڕیاره‌كانی كه ده‌بونه پاڵپشتی به‌هێزبونی ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌دیاریكردنی ئامانجه‌كاندا ئه‌مه‌ی ده‌خسته‌ڕوو. به‌پێشنیازی دامه‌زراندنی هه‌ندێ دامه‌زراوه‌ی ئابوری هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك "بانكی نه‌ته‌وه‌یی" واتاكه‌ی ئه‌مه بوو، ته‌نانه‌ت كاتێك ئه‌مانه ڕویاندا، ڕێگرنه‌بوو له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌هه‌نگاوه‌كانی بناغه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندن‌و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی "ئایۆلۆژیایی ڕزگاری ژن".
بۆ ئه‌مه، له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌و موداخه‌لانه‌ی كه ده‌كران ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تیشدا وه‌ك ناكۆكییه‌كیش ببینرێ كه ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له‌جێبه‌جێكردنی سۆسیالیزمی واقیعی له‌بواری پڕاكتیكدا، یه‌كه به‌یه‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ئه‌زمونكراو وه‌ك وانه‌یه‌كی كرداری جێگه‌ی خۆیان گرت.
ته‌نانه‌ت دوابه‌دوای پیلانگێڕیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ش هه‌نگاوه كرده‌یه‌كانی جێبه‌جێكران، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه په‌یڕه‌وه‌كرا ئه‌وه‌بوو كه به‌ڕه‌هایی ده‌ربازبون له‌ناو ئه‌م دیواره گۆشه‌گیریه‌ی كه تێدا به‌ندكرابوو، له‌ڕوی فكرییه‌وه له‌ئاستێكی باڵادا هه‌ڵگێڕدرایه‌وه بۆ "پارادیمێكی" نوێ بۆ گۆڕانكاریی، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنێك كرده‌وه كه تا ئه‌و ڕۆژه نهۆم به‌نهۆمی بڕی.
به‌تێپه‌ڕاندنی چه‌مكه‌كانی ده‌وڵه‌تبون له‌چوارچێوه‌ی سۆسیالیزم كه تائه‌وكاته له‌ئارادابوو توانرا سۆسیالیزم بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ سه‌ر جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی. ده‌وڵه‌تی دژه "كۆمه‌ڵگه"ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشانكرد كه ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت به"ئه‌وله‌ویه‌ت" ده‌زانن، به‌ئاراسته‌ی ئه‌م ئامانجه‌شدا هه‌ر ڕێكخراو‌و ڕێكخستنێك كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خه‌بات بكات، ناگات به‌سۆسیالیزم، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش سۆسیالیزم ته‌نها پرادیگمایی ئازادیخوازی ژن، ئیكۆلۆژی‌و كۆمه‌ڵگه‌یی دیموكراتی ده‌كرێ.
ئه‌و شۆڕشه هزریه‌ی كه هاته‌كایه‌وه، ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌و میتیۆدانه‌ی كه تائه‌وكاته له‌ناو خه‌باتی سۆسیالیزمیدا په‌یڕه‌وده‌كران، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی تێپه‌ڕاند، هزری سۆسیالیزمێكی پاڵپشت به‌ده‌سه‌ڵاتداریی له‌گه‌ڵ خۆیدا چاره‌سه‌ری بۆ گرفتی ڕابه‌رایه‌تی سۆسیالیزمی نه‌هێنا، چونكه ئه‌و قۆناغانه‌ی كه پێیدا تێپه‌ڕی، به‌مانای ته‌واو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شێوازه له‌ڕێكخستن‌و پارتیبون كه له‌ئامانجه‌كانیاندا له‌قاڵبدرابون به‌هێنانه‌دی "سۆسیالیزمێكی پاڵپشت به‌ده‌سه‌ڵاتداریی"، ئه‌وكاته شتگه‌لێك هه‌بون كه پێویستبون بكرێن، گرنگترینان ئه‌و ئه‌رك‌و ڕۆڵه‌بوو كه ئه‌و پارت‌و ڕێكخراوانه‌ی كه جێگه‌یان ده‌گرتنه‌وه بیگێڕن، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو دوباره دیاریكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرس‌و ڕێڕه‌وه كاركردنه هه‌بوو كه پارت یان ڕێكخراو خۆی له‌سه‌ر بونیادبنێ‌و ستافه‌كه‌ی به‌هۆشیارییه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاراسته بكات.
له‌ڕاستیدا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌مه‌ی پێشبینیكردبوو له‌ژێر ناونیشانی "به‌رگریی گه‌لێك" نوسیویه‌تی‌و له‌به‌رگرینامه‌كه‌ی خۆیدا به‌ڕونی ئاماژه‌ی پێكردون، به‌ئامانجی دوباره خۆبونیادنانه‌وه، په‌كه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه خۆی دابڕێژێته‌وه. هه‌رچه‌نده له‌هه‌لومه‌جی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بواری نه‌دا تاوه‌كو بگه‌ن به‌و ئامانجانه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی پراكتیكیدا په‌كه‌كه له‌دوای كۆنگره‌ی 8ی خۆی هه‌نگاونان به‌ره‌و دواوه‌ی تێدا ڕویدا.
ئامانجی هه‌موو ئه‌و لێگه‌ڕین‌و ئاراستانه كه تێیكه‌وتین، ئه‌وه‌بوو كه په‌كه‌كه والێبكه‌ین بتوانێ گۆڕانكارییه‌كی ڕه‌گوڕیشه‌یی له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ وه‌ڵامی پێویستیه‌كانی قۆناغه‌كه بداته‌وه. ئه‌گه‌ر پێویستیه‌كانی ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان جێبه‌جێ بكرایا، هه‌لی گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌تنیش هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه ڕوینه‌دا، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مه‌ش پاشه‌كشه‌ی نه‌كرد له‌لێگه‌ڕین‌و خه‌بات، ئه‌مه وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكیش، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌ی كه‌پێیگه‌یشتین بتوانین ده‌رئه‌نجامی گرنگ به‌ده‌سته‌وه‌بهێنین، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵنراون، ئه‌مه‌ش هه‌لی ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكرد تاوه‌كو له‌پاشماوه‌كانی كاریگه‌ریی سۆسیالیزمی واقیعی ده‌ربازمان ببێ، ئه‌مه ده‌بڕنێكی زۆر به‌رجه‌سته‌یه له‌وه‌ی پێویسته هه‌موو ئه‌و هزرانه‌ی وه‌لاوه بنرێن كه له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به‌سۆسیالیزم ده‌وڵه‌ت به‌ئامانج بگرێت.
