شارپرێس:
حکومەتی دانیمارک ڕایگەیاند، بەمەبەستی زیادکردنی ژمارەی هێزە چەکدارەکانو بەهێزکردنی توانای بەرگریی وڵاتەکە، خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لەمەودوا ئافرەتانی دانیمارکیش دەگرێتەوە.
بهگوێرهى یاسایەک کە لە مانگی حوزەیرانی 2023دا پەسندکرا، هەموو ئەو ئافرەتانەی لەسەرەتای مانگی تەمموزی 2025 تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ دەبێ خۆیان بەناوەندەکانی وەرگرتنی سەرباز لەسوپای ئەم وڵاتە بناسێنن.
پێشتریش سەربازیی تەنها بۆ پیاوانی دانیمارک زۆرەملێ بوو، ئافرەتان بەشێوەی خۆبەخش دەیانتوانی بچنە ناو سوپای وڵاتەكهیانهوە، بەم حاڵەش لەساڵی 2024دا نزیک 25٪ی سوپای ئەم وڵاتە لەئافرەتان پێکهاتبوو.
حکومەتی دانیمارک ڕایگەیاندوە، لەمەودوا سەرەتا ئەو ئافرەتانەی بەویستی خۆیان سەربازیی دەکەن، وەردەگیرێنو دواتر ئەو ژمارە سەربازەی بۆ ناوەندە سەربازییەکان پێویست بن، بەتیروپشک دیاریدەکرێن.
بهگوێرهى یاسای نوێی سەربازیی لەدانیمارک، سوپای ئەو وڵاتە بەرەبەرە تاساڵی 2026، ماوەی خزمەتی سەربازیی لەچوارمانگەوە بۆ 11 مانگ درێژدەکاتەوەو ژمارەی ئافرەتانی سەرباز لەپێنج ههزار كهسهوه بۆ حهوت ههزارو 500 کەس زیاد دەکات.