شارپرێس:
وەزیری بەرگریی ئەمریکا له‌په‌یامێكدا ئاشكرایكرد، ترەمپ ناردنی چەند جۆرێک چەک‌و موشەکی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکرانیا بەشێوەیەکی کاتیی ڕاگرتوە.
پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''ئیدارەی ترەمپ ناردنی هەندێک چەک‌و موشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی بەشێوەیەکی کاتیی ڕاگرتوە، ئەم بڕیارە دوای پێداچونەوە دێت بەخەرجییە سەربازییەکان‌و پشتیوانیی ئەمریکا بۆ وڵاتانی بیانیی''.
هێگسێت ده‌ڵێت:"من بۆخۆم واژۆم لەسەر پێداچونەوەکە کردوە، ماوەی چەند مانگێکیشه کاری جدى لەسەرکراوە، هێشتا ڕون نییە ئایا ئەو پشتیوانییە سەربازییەی پێشکەش بەوڵاتەنی دیکە دەکرێت، کاریگەریی لەسەر دروستدەبێ یان نا".
لەلایەکی دیکەوە، ئانا کێلی جێگری سکرتێری ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی وتویه‌تى، "بڕیارەکە بۆ ئەوە دراوە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەپێشینەدابن".
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، هێزى پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى چه‌ند لیوایه‌ك له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه مانگانه هاوكاریی مادییان پێده‌درێت‌و بڕیاریشوایه دواى یه‌كخستنى سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، ئه‌مریكا سیستمى به‌رگریى ئاسمانییان بۆ دابین بكات.
