شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات‌و لەكۆبونەوەكه‌دا بڕیاردرا چاوەڕێی پێشنیازەكانی سودانی بكەن، تاوەكو سودانیش وەڵامى پێشنیازەكان نەداتەوە، هیچ شاندێكی حكومەتی هەرێم ناچێتەوە بۆ بەغدا.
دوو شه‌و به‌ر له‌ئێستا، شاندى هه‌رێم به‌كۆمه‌ڵێك داواكاریى‌و پێشنیازى حكومه‌تى عێراقه‌وه، به‌غداى به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌جێهێشت‌و له‌دوایین كۆبونه‌وه‌یاندا وتویانه، ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانیان له‌سه‌ر داواكاریی‌و پێشنیازه‌كان نییه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى‌و هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، به‌گوێره‌ى كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ، دوو بڕگه له‌خۆده‌گرێت، یه‌كه‌میان دەرەنجامی كۆبونەوەكانی ئەمدواییەی ڕۆژانی 29ی حوزەیرانی 2025 تاوه‌كو 1ی تەمموزی 2025 لەنێوان شاندی حكومەتی هەرێم‌و شاندی حكومەتی فیدراڵی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌كۆبونه‌وه‌ى شاندى هه‌ولێرو به‌غدا، نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان ئاماده‌یبونه‌و سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆو بەدواداچونی خەرجكردنی موچەكانی هەردوو مانگی ئایار‌و حوزەیرانی موچەخۆرانی هەرێمیش قسه‌وباسى له‌باره‌وه كرابوو. كوردستان تاوتوێ دەكات.
بڕگەی دوه‌مى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى هه‌رێم بریت بوه له‌ڕاپۆرتی وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی سەبارەت بەخانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لەهەرێم‌و پێشكەشكردنی ئامار‌و زانیاریی بەرەوپێشچونەكان لەوبارەیەوە.
شارپرێس زانیویه‌تى، كۆبونه‌وه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كۆتاییهاتوه‌و لەكۆبونەوەكه‌دا بڕیاردراوه چاوەڕێی پێشنیازەكانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بكرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان‌و جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، تاوەكو سودانی وەڵامى پێشنیازەكان نەداتەوە، هیچ شاندێكی حكومەتی هەرێم ناچێتەوە بۆ بەغدا.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، لەناو کۆبونەوەى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه، چەندجارێک پەیوەندیی بەنوسینگەی سودانی کراوە بۆئەوەی ئەگەر ڕێکەوتنەکەی پەسەندکرد، ئەنجومەنی وەزیرانیش لای خۆیەوە ڕای خۆی بڵێت.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، "بەڵام سودانی چوە بۆ بەسرەو لەئەنجومەنی وەزیران نەبوە، هه‌ربۆیه به‌غداش سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ناردنی موچە بەستراوە بەڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتى هه‌رێم به‌كۆمپانیاى سۆمۆ".
ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه، پێشتر خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، عێراق پێشنیازی خۆی داوەتە شاندی هەرێم‌و چاوەرێی وەڵامی حكومه‌تى هەرێم ده‌كات بۆ ڕێكه‌وتن‌و ناردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان.
