شارپرێس:
درەنگانی شەوی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل سێ بەندەری دەریاییو وێستگەیەکی کارەبای لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەن بۆردومانکرد.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، پێش بۆردومانکردنی ئەو بەندەرو وێستگەیە هۆشداریدابوو بەچۆڵکردنیان وەک ئامادەکارییەک بۆ بەئامانجگرتنیان.
میدیای حوسیهكان دهڵێن، سوپای ئیسرائیل بەندەرەکانی حودەیدەو ڕەئس عیساو سەلیفو هەروەها وێستگەی ناوەندیی کارەبای ڕەئس ئەلکەسیب لەشاری حودەیدە کردوهتە ئامانج.
دانیشتوانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، "بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە دەنگی تەقینەوە شارەکەیان هەژاندوە".
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشیانکردوەتەسەر ئامانجەکانی حوسییەکان لەبەندەرەکانی حودەیدە، ڕەئس عیساو سەلیف، هەروەها وێستگەی کارەبای ڕەئس ئەلکەسیب لەیەمەن.
سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکرد، ئەمە لەوەڵامی هێرشە دوبارەبوەکانی حوسییەکانە بۆسەر ئیسرائیل.
لای خۆیەوە، ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەرکەسێک هەوڵی زیانگەیاندن بەئیسرائیل بدات، زیانی پێدەگات، هەروەها هەڕەشەی باجێکی قورسی لەحوسییەکان کرد.