شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق لەدوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕونكردەوە دەدات و دەڵێت،" ئەو كارە خیانەتە لەپیشەو ئەفسەرەكە بەدوو ساڵ زیندانی سزا دراوە".
وەزارەنی ناوخۆیی عێراق، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە پۆلیسێکی ھاتوچۆ لەبەرامبەر تۆمارنەکردنی سەرپێچیەک کارتۆنێک شەربەتی وەرگرتوە لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە بڕیار درا، ئەفسەرەکە کەپلەی مفەوەزە بەدوو ساڵ زیندانی بکرێت و ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار غەرامە بکرێت و لەدەوامەکەشی دوربخرێتەوە".
هاوكات، جەختیش كراوەتەوە، سزاکەی ھیچ سازشی لەسەر ناکرێ و وتراوە،" تاوانی شەرەفە(خیانەتی لەپیشەکەی کردوە)".
ھەروەھا بەپگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بریاریدا مفەوەزێک کە لەگەلی بوە ٦ مانگ سزا بدرێ چونکە ئەیتوانی رێگری لەتاوانەکە بکات یاخود سەروی خۆی ئاگاداربکاتەوە پێش ئەوەی لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان گرتەکە بڵاوبێتەوە".
لەهەمانكاتدا، بریاردراوە دوو پۆلیسی ھاتوچۆ کەپلەیان مفەوەزە و لەگەلیان بون بەھۆی نەبونی بەڵگەوە ئازاد بکرێن.