ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غداوه‌ بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌دات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیاروایه‌، ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم کۆببێته‌وه‌و بۆچونی خۆی دەرببڕێت‌و ناکۆکییەکانى هەولێرو بەغدا یەکلایی بکاتەوە، چاوەڕواندەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.


به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، كه‌مێكى دیكه‌ کۆبونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت دەستپێده‌کات، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا دوو نوێنەری هەرێمی كوردستانیش بەشداردەبن بۆ بەرگریکردن لەبۆچونەکانی هەرێم.

ئه‌وه‌ى زانراوه‌، بابەتەكە لێكدانەوەی یاساییە بۆ ئەو مادە یاساییانەی كە باس لەداهاتی نانەوتیی هەرێم دەكەن، هەولێرو بەغدا لەسەر پشکی حکومەتی عێراق كۆك نین.

ئەنجومەنی دەوڵەت تەنها بۆچونی یاسایی خۆی دەڵێت‌و بڕیارنادات، ئیشی ئەنجومەنەکە بڕیاردان نییە، پرسیاریان لێکراوەو وەڵامی یاسایی دەدەنەوە، بەڵام وەڵامەکەشیان بەهەند وەرگیراوە.

ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی  عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ئەگەر ئەنجومەنەكە ڕاو بۆچونیش بخاتەڕوو، پابەندكەر نابێت بۆ هەرێمی كوردستان.

هه‌ر ئه‌مڕۆش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کاتژمێر یەک كۆدەبێتەوە، ئەگەر پێش كۆبونەوەكە ئەنجومەنی دەوڵەت بۆچونەكەی خۆی بخاتەڕوو و وەڵامی نوسراوەكە بداتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاووتوێی بۆچونەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت دەكات، ئەگەر ئەمەش نەكرا پرسەکە یەکلانەکرایەوە یان وەڵامەکە پێڕانەگەیشت، ئەوا پرسەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

سه‌باره‌ت به‌هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، کێشەکان تاڕادەیەک چارەسەرکراون‌و هەولێرو بەغدا قۆناغی باشیان بڕیوە، دوێنێ دوشەممە كەمال محەممەد وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت لەكۆبونەوەیەكی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی چین وتبوى، "کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەمنزیکانە چارەسەردەكرێن".

بەپەلە