شارپرێس:
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە
هاوبەشەکان ڕایگەیاند، مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی وادی شای لە
باشوری کەرکوک بۆردومانکرد و چەند چەکدارێکی ڕێکخراوەکەیان کوشت.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی
عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەئۆپراسیۆنێکی ورد و سەرکەوتودا هێزی
ئاسمانی عێراقی جارێکی دیکەی جامی توڕەییان بەسەر تیرۆریستان ڕژاند و لەڕێی فڕکەی F_16وە مۆڵگەیەکی گرنگی ئەو رێکخراوەیان لەناوچەی وادەی شای
لەکەرکوک کردە ئامانج و خاپوریان کرد ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەو هێرشە ئاسمانییەدا سەرجەم ئەو تیرۆریستانە
کوژران کە لەناو ئەو مۆڵگەیەدا بون ".