بزانه‌ مۆساد بەسوپایەکی 100 کەسیه‌وه‌ چى كردوه‌

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 14125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى کەناڵى 13ی ئیسرائیلى ئاشكرایكردوه‌، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لەئۆپەراسیۆنی ڕابونی شێران، لەتیمێکی 100 کەسی لەناو ئێراندا، بۆ لەناوبردنی بەشێکی زۆر لەلانچەرەکانی هەڵدانی موشەک‌و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران کەڵکی وەرگرتوه‌.


له‌و ڕاپۆرته‌دا كه‌ كه‌ناڵه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، مۆساد سوپایەکی بچوکی پێکهێنابوو کە سیستەمی موشەکیی زۆر قورسیان گواستەوە بۆ ناو ئێران.

بەگوێره‌ى ئەو ڕاپۆرتە، ئەو سیستەمە موشەکییانە کە کێشی هەرکامیان سەدان کیلۆگرام بوه‌، بۆ لەناوبردنی سیستەمی موشه‌کی‌و بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەکارهێنران.

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌، ئەو ئۆپەراسیۆنە یەکێک لەئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مۆساد بوە هەم لەبەرئەو ژمارە زۆرەی هێزی خۆجێی کە بەکارهێنران‌و هەم بەهۆی ئەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتوەی خرایە بەردەست هێزەکانی ئیسرائیلەوە.