موقتەدا سەدر زەنگی مەترسیی لێدا

عیراق

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2851 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات، دەرگای دانوستان لەگەڵ تورکیا بکاتەوە، بەمەبەستی زیادکردنی پشکی عێراق لە ئاو.

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا دەڵێت: "کێشەی جیهانیی ئاو گەیشتووەتە عێراق، زەنگی مەترسی لێدراوە و کۆگاکانی ئاو لە عێراق بەتاڵبوونەتەوە".

سەدر بە پێویستی دەزانێت بە زوویی دەست بە دانوستان لەگەڵ تورکیا بکرێت، بە مەبەستی بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ عێراق، داواش دەکات دەست بە دروستکردنی چەندین بەنداو بکرێت بۆ دۆخی لەناکاوی عێراق.