ترەمپ: هێرشەکەی سەر ئێران یەکێکبوو لەمەزنترین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەمێژودا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لەکۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی کردمانەسەر ئێران یەکێکبوو لەمەزنترین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەمێژودا.


ترەمپ لەبەشێکی دیكه‌ى قسەکانیدا وتویەتی، "پێش لێدانە زۆر توندەکەمان بۆسەر ئێران، نەدەکرا ڕێککەوتنێک بکرێت، بەڵام دوای ئەوەی توانای ئەتۆمیی ئێرانمان لەناوبرد، هەورە ڕەشەکان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەمان، ئەمە یەکێکبوو لەمەزنترین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی مێژوو."

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، "ئۆپەراسیۆنێکی بێ کەموکوڕی بوو کە فڕۆکەوانانی بۆمبهاوێژەکانی 'B-2' ئەنجامیاندا بەپاڵپشتی 52 فڕۆکەی دابینکەری سوتەمەنیی لەئاسمانەوە، ئەوان بۆ ماوەی 22 ساڵ ڕاهێنانیان لەسەر ئەم ئەرکە کردبوو، بەڵام تاوەکو من هاتم هیچ سەرۆکێکی ئەمریکی ڕێگەی نەدا بەئەنجامدانی، ئەم هەنگاوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەتەواوی گۆڕیی."

لەکۆتاییدا سەبارەت بەڕێککەوتنی غەززە وتویەتی:"ئێستا تەنها کێشەیەکی بچوکمان لەگەڵ حەماس هەیەو ئەگەر خۆیان چارەسەری نەکەن، بەخێرایی چارەسەردەکرێت، چونکە پابەندبونەکانیان پێشێلکردوە".