شارپرێس:
به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، له‌ماوه‌ى 10 مانگى ڕابردوى ئه‌مساڵدا، زیاتر لە 149 هەزار ئۆتۆمبێل لەجۆری جیاواز هێنراونەتە هەرێمی کوردستان‌و بەشێکیان ڕەوانەی عێراق کراون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕێژه‌یه‌بێت، له‌و 10 مانگه‌دا هه‌ر ڕۆژێك 498 ئۆتۆمبێل هێنراونه‌ته هه‌رێمه‌وه".
لەهەرێمی کوردستان بەگوێرەی ڕێنمایی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، ئۆتۆمبێل هاوردە دەکرێو تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئاسانکاریی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بکرێ، لەمادەی 11ی ڕێنمایی ساڵی 2021ی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا هاتوە، "وەزارەتی ناوخۆ ئامێری سکانەر لەدەروازە سنورییەکانی (پەروێزخان، باشماخ، ئیبراهیم خەلیلو حاجی ئۆمەران) دادەنێ بەمەبەستی پشکنینی هەموو ئۆتۆمبێلێکی هاوردەکراو".
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانیی حكومه‌تى هەرێم بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى، "لە 10 مانگی ڕابردوو 734 مۆڵەتمان بەکۆمپانیاو بازرگانان داوە، 149 هەزارو 592 ئۆتۆمبێل لەڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە هاوردەی هەرێم کراون، بەراورد بە 10 مانگی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردوە".
وه‌كو به‌رپرسه حكومیه‌كه ئاشكرایكردوه، "ئۆتۆمبێلەکان لەخەسڵەتی بەنزین، هایبرێدو کارەبایی پێکهاتون، لەوڵاتەکانی ئەمریکا، ژاپۆن، ئەڵمانیا، چین‌و چەند وڵاتێکی دیکەوە هاوردە دەکرێن، بەشێکیشیان ڕەوانەی عێراق دەکرێن".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ڕونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێم بێت، له‌ماوه‌ى 10 مانگى ڕابردوداو بۆ هه‌ر ڕۆژێك 498 ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراون.
لەدەروازە سنورییەکانی هەرێم، لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو پشکنینی سەلامەتی بۆ دەکرێ کە بۆ ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو 120 هەزار دینار‌و بەکارهاتوش 180 هەزار دینار وەردەگرن.
به‌گوێره‌ى ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تى هەرێم، کۆمەڵێک مەرج بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دانراون کە بریتین له:
ـ ژێر ئاوکەوتوو، سوتاو و بڕاوە نەبێ.
ـ شانسییەکەی نەبڕابێتەوە.
ـ تۆکمەی دەرگە یان بنمیچی بڕاوە نەبێ.
ـ گشت ئێرباگەکانی پێش تۆمارکردن کاربکات.
ـ شانسییەکەی یان بنمیچەکەی لەحیم نەکرابێ.
ـ هەردوو ئێرباگی شۆفێر‌و تەنیشتەکەی کاربکات.
ـ ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو دوو مۆدێل کۆنتر لەمۆدێلی ساڵ ڕێگەپێدراوە تاوەکو 1ی مانگی 11.
ـ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەئەمریکا، کەنەداو مەکسیک هاوردە دەکرێن دەبێت ڕاپۆرتی (کار فاکس)یان بۆ بکرێ.
ـ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو وڵاتانەی هاوردە دەکرێت کە سیستمی کارفاکس پەیڕەو ناکرێت [وڵاتی چین ئەو سیستمە پەیڕەو ناکات] داوای ڕاپۆرتی ئەو وڵاتە بکرێت کە کاری پێدەکرێت، دواتر لەدەروازەکان پشکنینی کوالێتی بۆ بکرێ.
ـ بڕوانامەی COC بۆ ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەبێت لەو وڵاتەی کە لێی هاوردەکراوە بۆ هەرێم یان لەخاڵە سنورییەکان بکرێت.
