ئەرکی نهێنی نوێنەرەکەی ترەمپ لەعێراق ئاشکراکرا

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1080 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دیاریکردنی مارک ساڤایا سەرمایەداری دیاری بەڕەگەز عێراقی وەک نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە کاردانەوەی زۆری دروستکردووە.

هەیسەم ئەلهیتی، شارەزای بواری ئەمنی، پێیوایە هەڵبژاردنی ساڤایا وەک نێردەی تایبەت لەسەر چەند فاکتەری سەرەکی بووە.

ئەلهیتی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دیاریکردنە کاریگەریی ستراتیژیی هەیە کە چوارچێوەی دیپلۆماسی ئاسایی تێدەپەڕێنێت.

 ئەو هۆکارانەی ساڤای لەسەر دیاریکراوە:

ئاشنابوون و پەیوەندی کەسی نێوان ترەمپ و ساڤایا، بەو پێیەی  بەشداری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپدا کردووە.

 ساڤایا بەڕەگەز عێراقییە و پێزانینی  ترەمپە بۆ عێراقییەکان.

سەرکەوتنی ساڤایا لە ئەرکێکی پێشوودا، بە تایبەتی گەڕاندنەوەی ئەو بارمتە ڕوسی-ئیسرائیلییەی کە لە بەغدا ڕفێندرابوو.

بوون بە کەسایەتییەکی بازرگانی کە دورە لە چالاکییە سیاسییە نەریتییەکان، بەڵام شارەزایە لە دانوستاندن و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن، وای لێدەکات ببێتە کلیلێک بۆ دانوستان لەگەڵ میلیشیاکان.

ئەلهییتی ئاماژەی بەوەدا ، هەڵبژاردنی کەسایەتییەک بەم شێوەیە پێشێلکردنی هێڵە دیپلۆماسی و یاساییەکانە، بەو پێیەی بەدەر لە ئامادەبوونی باڵیۆز و ئەو ڕێکارانەی پەیڕەو دەکرێن بۆ تێپەڕاندنی دامەزراندن لە ڕێگەی کۆنگرێسەوە کراوە،  ئەم پێشێلکارییە توانای ساڤایا نیشاندەدات بۆ دانیشتن و دانوستان لەگەڵ هەر هێزێک لە بەغدا، تەنانەت ئەو گروپە چەکدارانەی کە ناویان لە "لیستی تیرۆری" ئەمریکادا هاتووە.

ئەلهیتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم هەڵبژاردنە "ستراتیژییە" ئاماژەیە بۆ خواستی ترەمپ بۆ دانوستان لەسەر سێ پرسی سەرەکی:

گرێبەستە نەوتییەکانی عێراق: کە پێشبینی دەکرێت تیشک بخرێتە سەر هێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی ستراتیژی لە کەرتی نەوت و گازدا.

هێزەکانی پەیوەندیدار بە ئێران: دانوستان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان بۆ کشانەوەیان لە "هێڵی ئێران".

هەروەها کاریگەری چین لە عێراق.

ئەو پسپۆڕە ئەمنییە جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەی دانوستانی چاوەڕوانکراو بە دوو ڕێگادا دەڕوات ئەوانیش حکومەتی عێراق و سەرۆک وەزیرانی داهاتوو، هەروەها
 گروپە چەکدارەکان.
ئ.ه