بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ڕوو لە ئیسرائیل دەکەن

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 358 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەنیازە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەشت بۆ ئیسرائیل بکات.

هاوکات ئەمڕۆ جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ جارید کۆشنەر و ستێڤ وێتکۆف گەیشتنە ئیسرائیل بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڤانس وتی: حکومەتی ئیسرائیل هاوکارییەکی بەرچاوی لە جێبەجێکردنی پلانی غەززەدا کردووەو بەباشی کارەکان بەڕێوەدەچن.

ڤانس هۆشداریشیدا، ئەگەر حەماس هاوکاری نەکات، وەک سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی، حەماس لەناو دەچێت، بۆیە دەبێت حەماس هەڵسوکەوتی باش بکات و دواتر لێخۆشبوونیان بۆ دەردەچێت.
ئ.ه