شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیاى عێراقى، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌سەردانێکی نهێنی خۆى گه‌یانده شارى بەغداو چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌و داخراوى ئه‌نجامدا، سه‌رچاوه‌كانیش باس لهوهدهكهن، كۆبونه‌وه‌كانى قائانى هه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سانى سیاسیى‌و هه‌میش سه‌ربازیى بوه.
میدیاى عێراقى ئه‌وه‌شى ڕونكردوهتهوه، قائانی كاتێك چوه‌ته بەغدا، لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردەی هێزە سیاسییە شیعەکان‌و گروپە چەکدارەکان کۆبوەوە، لەسەردانێکدا کە سروشتی ڕون نییە، به‌ڵام به‌دیاریكراوى نازانرێت کە قائانی لەگەڵ کام سەرکردە کۆبوەتەوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی سیاسیی، ناکۆکییەکان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی پەرەیانسەندوە، ئەمەش پەیوەندیی بەبەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەتو کاریگەریی سیاسیی لەبانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ بەرژەوەندیی ژمارەیەک لەلیستەکانی ناو چوارچێوەکە هەیە، لەکاتێکدا لایەنە ئێرانییەکان هاتبونەسەر خەت بۆ نێوەندگیریی‌و کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان.
ئەمە یەکەم سەردانی نهێنی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ عێراق نییە، بەڵکو لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، چەند جارێکی دیکە قائانی بەنهێنی سەردانی عێراقی کردوەو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبوەتەوە.
سه‌ردانه‌كه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌نجامدراوه، هه‌ر دوێنێ سێشه‌ممه، تۆمی پیگۆت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرایكرد، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی‌و محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەتەلەفۆن قسەیانکردوە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ڕوبیۆو سودانی باسیان لەهەوڵەکانیان بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنی بازرگانیی نێوانیان کردوەتەوە، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەگرنگیی دەستبەجێی چەککردنی ئەو گروپە چەکدارانە کردەوە کە بونەتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق‌و هەڕەشە بۆسەر ژیان‌و بازرگانی ئەمریکی‌و عێراقییەکان‌و تاڵان‌کردنی سەرچاوە داراییەکان".
