شارپرێس:
حکومەتی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بڕیاری بۆ لابردنی دەستەی تەحریر شام لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە قەدەغەکراوەکان داوە، ئەوەش بە مانای دروستکردنی پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەردانەکەی وەزیری پێشووی دەرەوە بۆ سوریا لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان بەریتانیا و سوریای گەڕاندەوە.
بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ کارەکانی حکومەتی سوریا لە بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە سوریا و ناوچەکەدا. هەروەها بڕیاردانیان بۆ حکومەتی نوێی سوریا لەسەر بنەمای کارەکانی دەبێت نەک قسەکانی.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەکە پاڵپشتی پابەندبوونی حکومەتی سوریا دەکات لە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا، ئەمەش مەترسییەکانی بەردەم بەریتانیا کەمدەکاتەوە.
ئ.ه