هەسەدە پەیامێكی توند بڵاودەكاتەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی ئازادکردنی شاری ڕەققەی سوریایە لەژێر دەستی داعش لەلایەن شەڕڤانانەوەو هەسەدەش دوپاتیكردەوە، ڕێگە بەگەڕانەوەی هیچ جۆرە تیرۆرێک نادەن و سازش لەسەر خوێنی شەهیدانی ئازادیی ناکەن.


هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە- پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،" شەڕڤانانی نێرو مێ و تەواوی پێکهاتەکان پێکەوە پایتەختی خەلافەتێکی مەترسیدارو تاریکپەرستیان لەناوبرد و سەرکەوتنێکی مێژوییان تۆمارکرد.

هەسەدە دەشلێت، ڕەققە سەردەمێک پایتەختی تیرۆر بوو، بەڵام ئێستا هێمای ڕزگاریی و پێکەوژیانە و خواست و نەبەزیی گەلانی ناوچەکەیە، سەرکەوتنەکە بەخوێنی شەهیدان نوسراو پیرۆزکراوەو بەو جۆرە دەمێنێتەوە.

هەسەدە لەڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، شکۆی مرۆڤ لەسەرو هەموو شتێکەوەیە و ناهێڵن دوژمنانی ئازادیی یاریی بەچارەنوسی گەل بکەن، بەهیچ جۆرێک ڕێگە بەگەڕانەوەی تیرۆر نادەن لەژێر هەر ناو بەرگێکدا بێت، هیچ کاتیش سازش لەسەر خوێنی شەهیدان و ئامانجەکان ناکەن.

ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم هەشت ساڵ بەسەر ئازادکردنی شاری ڕەققەی سوریایە پایتەختی خەلافەتەکەی داعشە، لەسەر دەستی شەڕڤانان لەڕۆژئاوای کوردستان.