شارپرێس:
له‌باشورى ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزه سوننه‌كان كوژران‌و پەیوەندییە گشتییەکانی بارەگای قودسی سوپای پاسدارانیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ڕاگهیهنراوێكى پەیوەندییە گشتییەکانی بارەگای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژه‌ى بهوهكردوه، "له‌لایه‌ن گروپهكانى سەر بەئیسرائیلهوه، هێرشێکراوهتهسهر چەند سەرکردەیەکو سه‌رۆك هۆزێكى سوننەكان لەباشوری ئێران‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆریان كوژراون".
ئه‌گه‌رچى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران ناوى گروپ‌و هێزێكى دیاریكراوى نه‌هێناوه، به‌ڵام جهختیكردوهتهوه، هه‌موو ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشانه سه‌ر بهئیسرائیلن.
فه‌یله‌قى قودس ئاشكرایكردوه، "هێرشه‌كان پچڕ پچڕبونو لەچەند شوێنێكى جیاواز چه‌ند هێرشێك ئهنجامدراونو به‌هۆیه‌وه، ژمارەیەک سەرۆک عەشیرەتی سوننەی باشوری ئێران كوژراون".
باشوری ئێران ناوچەیەکە لەباشوری زنجیرەچیاکانی زاگرۆس‌و باکوری کەنداوی فارس ھەڵکەوتوە، ئەم ناوچەیە لەپارێزگاکانی (فارس، کۆھگیلویە، بۆیەر ئەحمەد، ھورمزگانو بوشێھر) پێکھاتوە.
لەھەندێک لەسەرچاوەکاندا، پارێزگاکانی خوزستان‌و کرمانیش وەکو بەشێک لەم ناوچەیە دەناسرێن، بەشێکی گەورەی باشوری ئێران کەشوھەوایەکی گەرمو وشکی ھەیە.
هه‌ریه‌ك له‌شارەکانی (شیراز، بەندەر عەباس، بوشێھر، مەرودەشت، جەھرومو یاسوج) لەشارە پڕ لەدانیشتوانەکانی ئەو ناوچەیەن، هاوكات باشوری ئێران ناوچەی ژیانی نەتەوەکانی جۆراوجۆر وەکو (فارسەکان، لوڕەکان، باسرییەکان، قەشقایییەکان، سیستانییەکان، ئەچۆمییەکان، بەلوچەکان، عەرەبەکانو ئێرانە ئەفریقایییەکانە)، باشوری ئێران ناوچەی خەڵکی فارسەو زیاتری دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لەفارسەکان پێکدێن.
