شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كۆنترۆڵى هاتوچۆى سلێمانى ئاشكرایكردوه، به‌یانى ئه‌مڕۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود (60 مه‌ترى) سێ کەس گیانیان لەدەستداوەو یه‌كێكى دیكه‌ش برینداره.
کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی بەترافیک ئێف ئێم-ی وتوه، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی خێراییەوە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا کۆنتڕۆڵى له‌ده‌ستداوه‌و لەبەرامبەر نەخۆشخانەی شار وه‌رگه‌ڕاوه".
ده‌شڵێت، "لەئەنجامى ئه‌و ڕوداوه‌دا شۆفێر‌و سێ سەرنشین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌كێكى دیكه‌ش برینداره، هۆکاری سەرەکی ڕوداوەکەش خێرایی‌و خواردنەوەی مەی بوە".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش لەپزیشکی دادی سلێمانی ئاشكرایكردوه، ته‌رمى سێ گەنج گه‌یه‌نراوه‌ته لاى ئه‌وان.