كاندیدێكى یه‌كێتیى به‌هۆى ساخته‌كاریى له‌هه‌ڵبژاردن دورخرایه‌وه‌

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4052 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، کە دورخستنەوەی كاندیدێكى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌ بەتۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامە، هاوکات، سزای دارایی بەسەر 14 كاندیدى دیکەدا سەپاندو ڕێکخراوێکیشی وەک چاودێر ڕەتکردەوە.


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری دەرکرد، کە دورخستنەوەی كاندیدان‌و سەپاندنی سزای دارایی بەهۆی سەرپێچییەوە لەخۆدەگرێت.

بەگوێرەی بڕیارەکان، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە:
ـ پەسەندکردنی بڕیاری دورخستنەوەی كاندید، لەیلا کەریم حەمادی بەکر لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەشاری سلێمانی بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەی خوێندنەوە.

ـ دورخستنەوەی دوو كاندیدى دیکە لەپارێزگاکانی بابل‌و بەسرە، بەهۆی سەرپێچیکردن لەمەرجی "هەڵسوکەوتی باش".

ـ هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی كاندیدبونى ئەیاد مەحمود تەمیمی‌و محەمەد عەتیە عەتیوی، بەهۆی سەرپێچیکردنیان لەیاسای هەڵبژاردن.

ـ ئەنجومەنی کۆمسیاران سزای دارایی بەبڕی دوو ملیۆن دیناری بەسەر 14 كاندیدى سەر بەهاوپەیمانی‌و لیستە جیاوازەکاندا سەپاند، بەهۆی سەرپێچیکردنیان لەمادەی پێنجی سیستمی بانگەشەی هەڵبژاردن.

هەروەها، ئەنجومەنی کۆمسیاران داواکاریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەسوریا ـ ماف (MAF)ی وەک چاودێری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتکردەوە.