شارپرێس:
له‌ئێواره‌ى
دوێنێوه پێكدادانى قورس له‌سوریا دهستیپێكردوهو هێزى ئاسمانیى ڕوسیا به‌هاناى
حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه چوه‌و له‌ئاسمانه‌وه بۆردومانى چه‌كدارانى دژبه‌رى
حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعى كردوه، ئه‌مریكاش هێزێكى زیاترى به‌ره‌و ڕۆژئاواى كوردستان
جوڵه پێكردوه، ڕوانگەی سوری-ش بۆ مافەکانی مرۆڤ ده‌ڵێت، "داعش لهلایهكو
گروپه چه‌كداره بیانیه‌كانیش له‌لایه‌كى دیكه‌وه هێرشیان بۆسه‌ر هێزه‌كانى شه‌رع
ده‌ستپێكردوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و
زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، گروپه چه‌كداره بیانیه‌كانى
سوریا لهلایهكو داعش-یش له‌لایه‌كى دیكه‌وه هێرشیانكردوهتهسهر هێزه‌كانى
حكومه‌تى سوریا لەدەشتی غابو لەڕۆژهەڵاتی لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حومس‌و تاوه‌كو به‌یانى
ئه‌مڕۆش پێكدادانى سهختو دژوار به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ش
ئاشكراكراوه، گروپه چه‌كداره ئیسلامییه بیانییه‌كانى سوریا، بەچەند موشەکێک
بنكه باره‌گاى هێزه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعیان له‌ناوچه‌كانى جۆرینو شاتە لەلادێکانی
باکووری ڕۆژئاوای حەما کردوه‌ته ئامانج‌و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی
گیانییهكانهوه ئاشكرانه‌كراوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش
ڕونكراوهتهوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، هەلیکۆپتەرەکانى حكومه‌تى سوریا،
بنكه‌و باره‌گاى گروپه بیانیه‌كانى له‌گوندی حەسرایە لەلادێکانی باکوری حەما بۆردومانکردوه.
ڕوانگه‌ى
سوورى باسى له‌وه‌شكردوه، "شەڕی توند لەمیحوەرەکانی وێستگەی سێیەم لەڕۆژهەڵاتی
لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حومس لەنێوان هێزەکانی سوریا‌و چەکداره بیانییه‌كان لەلایەک‌و
هه‌روه‌ها گروپی تیرۆریستى داعش لەلایەکی دیکە بەردەوامە".
ئه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێشه
ئه‌وه‌یه، دواى قورسبونى په‌لاماره‌كان بۆسه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، فڕۆکە جەنگییەکانی
ڕوسیا ده‌ستوه‌ردانیان كردوه‌و هێرشی چڕیان بۆسەر به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ له‌دژى
گروپه چه‌كداره بیانیهكانو داعش ئەنجامداوهو تائێستاش به‌رده‌وامن.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه
هێزی سەربازی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، بهچهكى
قورسه‌وه گەیشتوه‌ته باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا.
زانیارییه‌كان
باس لهوهدهكهن، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی نوێیان گه‌یانده
ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش لەچوارچێوەی بەهێزکردنی ئامادەیی خۆیان‌و
پاڵپشتیکردنی بنکە سەربازییەکانیان لەناوچەکەداو پشتیوانیى بۆ هاوپه‌یمانه‌كه‌یان
(هه‌سه‌ده).
هه‌ر به‌گوێره‌ى
زانیارییه‌كان، ته‌واوى هێزه‌كه‌و چه‌كه قورسه‌كانیان ڕاستەوخۆ بەرەو بنکەی ئەمریکا
لەقەسرەک لەلادێکانی باکوری حەسەکە بەڕێکەوتون.
