نێچیرڤان بارزانی داوای گۆڕینی یاساکانی عێراق دەکات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێم لەبانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حیزبەکەی، ڕایگەیاند، دووپاتی دەکەینەوە جێبەجێنەکردنی دەستور زیانی بە هەموو عێراق گەیاندووە نەوەک هەر کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لەڕێوڕەسمێکدا لەئاکرێ ڕایگەیاند، پێویستە کاندیدانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، کار لەسەر پەسەندکردنی ئەو یاسایانە بکەن کە فیدراڵی بن چونکە ڕوحی دەستوری عێراق هاوسەنگی و سازانە.

دەشڵێت، یاسای مەرکەزی، بەتایبەت یاساکانی پێشوی ڕژێم بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی سیستەمی عێراق ببێتە سیستەمێکی فیدراڵی، چونکە عێراق حکومێکی مەرکەزییە.
ئ.ه