شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ئاشكرایكردوه، بارانبارین شۆرتی کارەباى لهشارهكه دروستكردوهو بهو هۆیهشهوه چەند گەڕەکێک کارەبایان بڕاوە.
ئەندازیار غالب محەممەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندوه، "بەهۆی بارانبارینو دروستبونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک شوێنو گەڕەک کارەبا نییە، بهڵام تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەو چارەسەری کێشەکەن".
چاوهڕوان مهحمود پهیامنێرى شارپرێس زانیاریى دهگوازێتهوه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕاگەیهندراوێکى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین، ئەم کێشانە دوبارە دەبنەوە، کە تەکنیکینو زوو چارەسەردەکرێن".
بەهۆی پڕۆژەی ڕوناکییەوە، لەزۆرینەی ئەو گەڕەکانەی سلێمانی کە کارەبایان بڕاوە، موەلیدەکانیش ئامادەنین کاربکەنو ئێستا هاوڵاتیان بێ کارەبان.