کارەبای بەشێکی فیدەرەکان ئاسایی بووەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 242 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین و دروست بوونی شۆرتی کارەبا لەسەر ژمارەیەک لە فیدەکانی کارەبای ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی ، تیمی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا دەستیان کرد بە چارەسەرکردنی کێشەکان و خۆشبەختانە زۆربەی کێشەکان چارەسەر کران و  کارەبایان بۆ گەڕایەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، کارکردن بەردەوامە تا بەتەواوی هەموو کێشەکان چارەسەر دەکەن .

دەشڵێت، سەرجەم تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و گواستنەوەی کارەبای بەڕێوەبەرەکانی دابەشکردنی  کارەبای و لێپرسراو و کارمەندانی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا لە بەیانییەوە بەردەوام سەقاڵی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی کارەبا.