شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سنورى ناحیه‌ى قادر كه‌ره‌م زانیاریى گرنگى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به‌و درۆنه‌ى شه‌وى ڕابردوو گه‌یه‌نراوه‌ته ئاسمانى كێڵگەی كۆرمۆر، ده‌شڵێت، "دواى سوڕانه‌وه‌ى به‌ئاسمانى كێڵگه‌كه‌دا به‌رله‌وه‌ى بگات به‌ئامانجه‌كه‌ى، پاسه‌وانانى كێڵگه‌كه ته‌قه‌یان لێكرد‌و خستیانه خواره‌وه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌كه به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "كاتژمێر 11:30 خوله‌كى شه‌وى ڕابردوو درۆنێك دوجار به‌ئاسمانى كێڵگەی كۆرمۆر له‌ناحیه‌ى قادر كه‌ره‌م سوڕایه‌وه، جارى یه‌كه‌م زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه لێدراو بۆ جارى دوه‌م، هێزى پاسه‌واى كێڵگه‌كه ته‌قه‌یان لێكرد‌و خستیانه خواره‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ئه‌وه‌ى هه‌بوه تەنها درۆنێك بوه، به‌ڵام دوجار بەئاسمانی کۆرمۆردا سوڕاوەتەوە.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "زەنگی ئاگادارکردنەوە ئێستا له‌كۆرمۆر سیستەمێکی نوێی زیرەکەو ماوەی چەند مانگێکە جێگیرکراوە، پێشوه‌خته هێزه‌كان‌و كارمه‌ندانى كێڵگه‌كه‌ى ئاگاداركردوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه لەلایەن پاسەوانانی کێڵگەکەوه ته‌قه‌ى لێكراوه‌و خراوه‌ته خواره‌وه".
کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنوری ناحیەی قادرکەرەم لەقه‌زاى چه‌مچه‌ماڵى سنورى پارێزگای سلێمانی، لەساڵی 2003وە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمدایه، لەئۆکتۆبەری 2008یشه‌وە دەستکراوە بەبەرهەمهێنانی غاز تیایدا، بەرهەمی ڕۆژانەی 450 ملیۆن پێ سێجایەو بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا بەرزبێتەوە.
ڕێژەیەكی زۆری كارەبای هەرێم لەڕێگەی غازى ئەو كێڵگەیەوە بەرهەمدەهێنرێت، یەدەگی ئەو غازە سروشتییەی لەكۆرمۆردا هەیە، بەیەک ترلیۆن‌و 800 ملیار پێ سێجا دەخەمڵێندرێت.
