شارپرێس:
تەنها دوو ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئاگربەستی نێوان هەسەدەو دیمەشقداو بۆ ڕاگرتنی شەڕو چەکدارانی حکومەتی سوریا هێرشیانکردەسەر شەڕڤانانی هەسەدە.
هەسەدە لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی سوریا پێشێلکاریی ئەنجامداوەو لەکەناری ڕۆژئاوا فوڕاتەوە هێرشیانکردوەتەسەر پێگەیەیەکی هێزەکانیان لەسنوری دێرەزور.
هەسەدە نوسیویهتى، "لەئهنجامی هێرشەکەدا شەڕڤانێک بەسەختی برینداربوەو لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە پاش نزیکەی هەفتەیەک ڕوبەڕوبونەوەی سەخت لەنێوان هەسەدەو چەکدارانی حکومەتدا لەغانم عەلی ڕەققە، بەنێوەندگیریی هاوپەیمانان هەردولا ئاگربەستیان ڕاگەیاندو ئەم هێرشەش واتای پابەندنەبونی حکومەتە بەپاراستنی ئاشتییەوە.
پێشتر ههسهده ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردبوهوهو وتبوى "ئێمه لەگەڵ ئاشتییداین، بەڵام بۆ پاراستنی خاکو خەڵک گوێ بەهیچ شتێک نادیەنو وەڵامدانەوەی توندمان دهبێت بۆ هێرشی هەرلایەک".