بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز شارێكى كوردستانى هه‌ژاند

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە بەپێوەری ڕێختەر، شاری وانی باکوری کوردستانی هەژاندو لەپارێزگاکانی دەوروبەریشى هەستی پێکراوە.


دەزگای بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاوو کارەساتەکانی تورکیا ڕایگەیاندوە، کاتژمێر 10ى شەوى ڕابردوو، بومەلەرزەیەک لەناوچەیەکی نزیک لەدەریاچەی وان لەقوڵایی 6.11 کیلۆمەتر لەتوێکڵی زەویدا ڕویداوە.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، بومەلەرزەکە بۆ ماوەیەک ترس‌و دودڵی لای خەڵک دروستکردوە، سه‌رچاوه‌ فه‌رمیه‌كانى توركیاش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانیی لێنەکەوتوەتەوە، تیمە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بەکارەکانیان کردوە بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، لە23ى 12ى 2011 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.2 پلە وانی هەژاندو 25 چرکەی خایاندو لەئاکامدا 604 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداو چوار هەزارو 152ی دیکەش برینداربون، هەروەها دوو هەزارو 262 باڵەخانەو خانوش داڕوخان.