جیهان ڕوو لەمێوژ دەکات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 187 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لەگەڵ گۆڕانی ئاڕاستەی جیهانی بەرەو بەکارهێنانی بەرهەمی وشککراوە، مێوژ بووەتە یەکێک لەو خۆراکانەی کە زۆرترین داواکاری لەسەرە لە زۆرێک لە بازاڕەکاندا.

لەگەڵ گەشەکردنی خواستی جیهانی، زۆرێک لە وڵاتان دەستیان کردووە بە فراوانکردنی چاندنی مێو یان زیادکردنی بەرهەمی ترێ بۆ ئەوەی باشتر پێداویستییە جیهانییەکان دابین بکەن.

١٠ وڵاتی بەرهەمهێنەری مێوژ لە جیهاندا

بەپێی ئامارەکان، تورکیا لە پێشەنگی لیستی ١٠ وڵاتی بەرهەمهێنەری مێوژی جیهاندایە کە ساڵانە زیاتر لە ٣٥٣ هەزار تۆن بەرهەم دەهێنێت.

ئەفریقای باشور تاکە نوێنەری کیشوەری ئەفریقایە لەم لیستەدا:

تورکیا: ٣٥٣ هەزار و ١٦٧ تەن

ئەمریکا: ٣٣٢ هەزار و ٧٦٠ تەن

ئێران: ١٢٢ هەزار و ٥٩٥ تەن

یۆنان: ٧٢ هەزار و ٨٦١ تەن

چیلی: ٥١ هەزار و ١٢٨ تەن

باشوری ئەفریقا: ٣٧ هەزار و ٤٩ تەن

ئۆزبەکستان: ٣٢ هەزار و ٨٩٣ تەن.

ئەفغانستان: ٣٠ هەزار و ٢٨١ تەن.

ئوسترالیا: ٢٦ هەزار و ٤١ تەن.

ئەرجەنتین: ١٩ هەزار و ٥٤٣ تەن.

ژمارەیەکی زۆر لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمی مێوژی جیهانی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆنی تێپەڕاندووە و تورکیا و ئەمریکا و ئێران لە پێشەنگی لیستی گەورەترین بەرهەمهێنەرانن. هاوکات وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەتایبەتی بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا، لە گەورەترین هاوردەکارانی مێوژن.

مێوژ لە میوە وشککراوەکاندایە کە زۆرترین بازرگانییان پێوە دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان. بەرهەمهێنانی پشت بە ترێ دەبەستێت، کە لە ڕێگەی خۆرەوە یان پرۆسەی وشککردنەوەی دەستکرددا تێدەپەڕێت  ئەمەش وایکردووە یەکێک بێت لە جێگیرترین بەرهەمەکان لە زنجیرەکانی دابینکردنی خۆراکدا.
ئ.ح