شارپرێس:
لەدەربەندیخان چەند بڕیارێک بۆ ڕێگری لەدیاردەی ناشارستانی و یاساشکێنی دەرکرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی دەربەندیخان، لە کۆبونەوەیەکدا سەرنجی هاووڵاتیان لەسەر چەند دیاردەیەک کە دەبنەهۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و دانیشتووانی شارەکەو یاساشکێنی دەکەن خرایە ڕوو.
لیژنەی ئەمنی بەپلانێکی هاوبەش و کۆدەنگی بڕیاریاندا ڕێکاری توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە دەبنە مایەی بێزارکردنی خەڵک و گوێ بەیاسا نادەن بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا یاسا بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان جێبەجێ بکرێت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر دوای کۆبونەوەکە و لە نزیکترین کاتدا پلانی لیژنەکە جێبەجێ دەکرێت.