شارپرێس:
ئەو
دۆزینەوانەی زانایان لەسەر هەسارۆکەی بێنوو، لە ڕێگەی ئەرکی OSIRIS-RExی ناساوە دەستیان کەوتووە، بەڵگەی
گرنگ پێشکەش دەکەن لەسەر چۆنیەتی دروستبوونی ژیان لەسەر زەوی.
زانایان لە
نموونەکانی بێنوودا، جۆرێک لە شەکرەکان (وەک ڕایبۆز و گلوکۆز) و ماددەیەکی شێوە ڕەژین
و تۆزی ئەستێرەیی دەگمەنیان دۆزیوەتەوە.
بوونی ڕایبۆز،
کە بەشێکی سەرەکییە لە پێکهاتەی RNA، شانبەشانی ئەو ترشە ئەمینییە و فۆسفاتانەی پێشتر دۆزرابوونەوە،
وا دەکات زۆرینەی پێکهاتەکانی گەردیلەی RNA تێدا بێت. ئەمەش گریمانەی ئەوە بەهێز دەکات کە پێکهاتە سەرەکییەکانی ژیان لە
قۆناغە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەی خۆردا بەردەست بوون.
هەروەها، دۆزینەوەی
گلوکۆز (کە سەرچاوەی وزەی خانەکانە) لە ماددەیەکی دەرەوەی زەویدا یەکەم جارە.
ماددە شێوەڕەژینەکەش، کە پڕە لە نایترۆجین و ئۆکسجین،
پێش ئەوەی بێنوو گۆڕانکاریی بەسەردابێت دروستبووە و لەوانەیە ڕۆڵی هەبووبێت لە
دروستکردنی گەردیلەی ئۆرگانی ئاڵۆزتردا.
هەسارۆکەی بێنوو
دەوڵەمەندە بە تۆزی پێش کۆمەڵەی خۆر، کە پاشماوەی ئەستێرە تەقیوەکانن و زانیاریی دەربارەی
ئەو ژینگەیە دەدەن کە بێنووی تێدا پێکهاتووە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی