شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر بنەمای
زانیاریی زیاتر لە 16 هەزار کارمەندی ئوسترالی ئەنجامدراوە، کاریگەریی کارکردن لە
ماڵەوە لەسەر تەندروستیی دەروونی جیاوازە لە نێوان ژنان و پیاواندا.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە ژنان سوودێکی زۆرتر
لەم شێوازە کارکردنە وەردەگرن، بەتایبەت ئەو سیستەمەی کە تێکەڵە (هەفتەیەک یەک یان
دوو ڕۆژ لە ئۆفیس)، ئەم شێوازە بۆ ئەو
ژنانەی کە تەندرووستیی دەروونییان باش نییە، کاریگەرییەکی ئەرێنیی هەیە کە هاوتایە
لەگەڵ زیادبوونی 15\%ی داهاتی خێزان.
توێژەران پێیانوایە سوودەکان تەنها لە
کورتکردنەوەی کاتی گەشتکردن نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کەمبوونەوەی فشاری کار و هاوسەنگیی
ژیانی پیشەیی و خێزانییەوە هەیە.
لە بەرامبەردا، کاتی گەشتکردن کاریگەرییەکی ڕوونی
لەسەر تەندرووستیی دەروونیی پیاوان هەیە، بە جۆرێک 30 خولەک زیادبوون لە گەشتی ڕۆژانەدا
هاوتایە لەگەڵ 2\% کەمبوونەوەی داهاتی خێزان. بەڵام، کارکردن لە ماڵەوە کاریگەرییەکی
بەرچاوی لەسەر تەندروستیی دەروونیی پیاوان نەبووە.
توێژینەوەکە ڕێنمایی کارمەندان دەکات کە کاریگەریی
شێوازی کار لەسەر تەندروستیی دەروونیی خۆیان هەڵسەنگێنن، نەک تەنها وادابنێن کە
کارکردن لە ماڵەوە یان ئۆفیس باشترینە.
ئەگەر کارمەندێک کێشەی دەروونی هەبێت، باشترە
کارە پڕفشارەکان بکەوێتە ئەو ڕۆژانەی کە لە شوێنێکی ئارامتر کار دەکات.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی