مەزڵوم عەبدی پابەندبونیان بەڕێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی سوریا دوپاتدەكاتەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوپاتیدەكاتەوە، كە پابەندن بەرێككەوتنی 10ی ئازار كە لەگەڵ حكومەتی سوریادا ئەنجامیان داوە.


بەساڵيادی تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر ڕوخانی رژێمی بەشار ئەسەدمەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەنوسینێكدا لەسەكۆی ئێكس ڕایگەیاند،" هێزەكانمان پابەندن بەڕێككەوتنی 10ی ئازارەوە چونكە بنەمایەكە بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی سوریای دیموكراتی نا ناوەندی، كه خاوەنی ئازادی و دادپەروەری و یەكسانی بێت.

مەزڵ,م عەبدی جەختیش دەكاتەوە كە،" قۆناغی ئێستا بەرپرسیارێتییەكی هاوبەش بەسەر هەمواندا دەسەپێنێت بەحۆرێك كە بەرژەوەندی سورییەكان لەسەروی هەموو شتێكەوە بێت".