شارپرێس:
بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەبۆرییەکی هەناردەکردندا، عێراق بەرهەمهێنانی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە 2 لەبەسڕە ڕاگرت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی دزەکردن و لێچون لەبۆرییەکی هەناردەکردنی نەوتدا، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە 2لەبەسڕە ڕاگیرا.
ئەوەشی خستەڕوو، کێڵگەکە لەلایەن کۆمپانیای لوکئۆیڵی ڕوسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و کاری تێدا دەکرێت، ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەکە ڕۆژانە نزیکەی 460 هەزار بەرمیل نەوتە.
کێڵگەی رۆژئاوای قورنە 2، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان، قەبارەی یەدەگی کێڵگەکە زیاترە لە %05نەوتی خاوی جیهان.