شارپرێس:
شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، بارانبارینی بەهێز دوو ڕۆژی دیكە بەردەوام دەبێت و لەچەند ناوچەیەك هەورەبروسكە دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ شارپرێس ڕایگەیاند، ئەمشەو سبەی شەویش ئەگەری لافاو هەیە، بەڵام كاریگەرییەكە لەسبەی شەودا زیاتر دەبێت".
ئەم كەشناسە ڕاشیگەیاند، پێشبینی نوێی ڕەوشی کەشوهەوا بەتایبەت بۆ سبەی سێشەممە لەسەر چوارشەممە مەودای کاتژمێر 8ی شەو بۆ پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ، لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجەو زیاتر ڕۆژئاوای هەڵەبجە وە سنوری کەرکوک بەشی ڕۆژهەڵات وە ئیدارەی گەرمیان - ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت ناوبەناو باران بارینی بەهێز دەبارێت هەندێک کاتیش هەورەگرمەو هەورەبروسکە ڕودەدات ، لەچەند ناوچەیەک تەرزە بارینمان دەبێت".
دەشڵێت، لەمشەوەوە مەترسی ڕودانی لافاو زۆرەو داوام وایە هاوڵاتیان حەزەری خۆیان بکەن ، دورکەوتنەوە لەچەم و دۆڵەکان وە دورکەوتنەوە لەو ڕێڕەوانەی ئاوی باراناو و لافاویان تێدا تێپەڕ دەبێت".
جەختیش دەكاتەوە، سبەی شەو لەچەند ناوچەیەک لافاوی کتوپڕ دروست دەبێت".