ئەنجامدەری هێرشەكەی سوریاو كوژرانی سەربازەكانی ئەمریكا ئاشكرادەكرێت

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1596 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسێك بەبێ ناوهێنان ئەوە ئاشكرادەكات، كەئەنجامدەری هێرشەكەی ئەمڕۆ كە بوە هۆی كوژرانی دوو سەربازی ئەمریكی ئەندامێكی هێزەئەمنییەكانی سوریا بوە.


ئاژانسی ڕۆیتەزر لەڕاپۆرتێكی كورتدا ئاشكرایكردوە،  ئەنجامدەری هێرشەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لەشاری تەدموری ناوەڕاستی سوریا، ئەندامی هێزە ئەمنیەكانی سوریا بوەو دەڵێت، هێرشەكە پلان بۆ داڕێژراو بوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لەزاری سێ بەرپرسی سوریاوە بڵاویكردەوە، ئەو کەسەی ڕۆژی شەممە هێرشیکردە سەر سەربازانی سوریاو ئەمریکی لەناوەڕاستی شاری تەدمور، ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سوریایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕوداوەكە سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ بوەو بوە هۆی كوژران و برینداربونی چەند سەربازێكی ئەمریكی و سوری، هەر دوای بەدوای هێرشەكەش بەتوندی لەلایەن هەسەدەو ئەمریكاوە وەڵام درایەوەو  ڕایانگەیاند، وەڵامی توندیان بۆ داعش دەبێت.