شارپرێس:
سەرۆکی دامەزراوەی ئایندەی عێراق ڕایگەیاند، لەساڵی نوێوە چیتر بازرگانان ناتوانن دۆلار لەبانکی ناوەندی وەربگرن تاوەکو باجی گومرگی نەدەن و سیستمی ئەسیکۆدا جێبەجێ نەکەن و ئاكراشیكرد، ئەو سیستمە نێودەوڵەتییەو بەبڕیاری ئەمریكالەعێراق كاری پێدەكرێت.
مەنار عوبێدی، سەرۆکی دامەزراوەی ئایندەی عێراق ڕایگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو ڕێگە بەهیچ بانکێک نادرێت گواستنەوەی دەرەکیی دۆلار بۆ بازرگانان ئەنجام بدات، ئەگەر پێشوەختە ئەو بازرگانە باجی گومرگیی نەدابێت، واتە پاش پێدانی باجی گومرگی، ئینجا بۆیان هەیە دۆلار بە نرخی حکومی وەربگرن.
عوبێدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، کە ئەم ڕێکارانە بەستراونەتەوە بەسیستمی (ئەسیکۆدا)ـەوە؛ کە پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنیی نێودەوڵەتییە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پەرەی پێدراوە بۆ بەدیجیتاڵکردنی ڕێکارەکان و لە عێراقیش بەبڕیاری ئەمریكا جێبەجێدەكرێت.
جەختیش دەكاتەوە، كە زیاتر لەشەش مانگە خراوەتەکار و بوەتە ڕێکارێکی ناچاری بۆ زۆربەی جۆرەکانی بارکردن.
ئەوەش ڕوندەكاتەوە، كە لەسیستمی ئەسیکۆدا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی باجی گومرگی هەژمار دەکات و داتاکان تۆمار دەکات، ئامانجی سەرەکیی بریتییە لەڕێکخستن و هەماهەنگیی نێوان بازرگانان، کەمکردنەوەی تێچون و ڕۆتین لە فەرمانگەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی شەفافییەت و توانای چاودێریکردن.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش ئەمریكا بههۆكاری سپیكردنەوەی پارەو گەیشتنی بەئێران ژمارەیك بانكی عێراقی سزادا.
