سوریا بەفەرمی ئەنجامدەری هێرشەكەی ئاشكراكرد

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەفەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەكەی خستە سەر ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان و ڕایگەیاند، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی سوریا بوە. 


وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشرایكرد، ئەوان ئاگادار بون کە ئەو کەسە خاوەن بیری توندڕۆیی بوەو بڕیاربوە لەماوەیەکی نزیکدا لەڕیزەکانیان دوربخرێتەوە. 

نورەدین بابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لەتەلەڤیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند،دامودەزگاکان بڕیاریان دابوو ڕۆژی یەکشەممە ئەو کەسە لەکارەکەی دوربخەنەوە، لەبەر ئەوەی خاوەن بیری توندڕۆیی ئیسلامی بوو".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەڵامێكی توندی هێرشەكەی دایەو ڕایگەیاند، هێرشەکە لە اوچەیەک ڕویداوە کە زۆر مەترسیدارەو لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی حکومەتی ڕاگوزەری سوریادا نییە.

 

دوێنێ شه‌ممه‌ سه‌ر له‌ئێواره‌كه‌ى، لەشاری تەدمور سەر بەپارێزگای حومس لەناوەڕاستی سوریا، هێرشێكى چەكداریی كرایه‌سه‌ر هێزێكی هاوبەشی ئەمریكیەكان‌و سوریا، دوو سەربازی ئەمریكی‌و وەرگێڕێك‌و ئەندامێكی هێزەكانیسوریا كوژران، جگە لەبرینداربونی چەند سەربازێكی دیكەی ئەمریكاو هێزە ئەمنیەكان.