هاتوچۆی عێراق هۆشدارییەك بەشۆفێران دەدات

عیراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4041 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاتوچۆی عێراق داوا لەشۆفێران دەکات لەکاتی شەو و بەیانی زودا گرنگی بەبارودۆخی کەشوهەوا بدەن و دەڵێت، زۆربەی كات لەوكاتانەدا تەمومژێكی زۆر دروست دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  هاتوچۆی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا داوا لەهەموو شۆفێران دەکات، لەکاتی گەشتکردنیان لەنێوان پارێزگاکان و لەسەر ڕێگاوبانەکان و ڕێگاکانی دەرەوە، ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، دوربکەونەوە لەتێپەڕاندنی سنوری خێرایی، مەودای سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بپارێزن، هاوکات گڵۆپی پێشەوەو گڵۆپی دواوەو گڵۆپی ئاگادارکردنەوەیان چالاک بکەن.

هاتووچۆی عێراق دەشڵێت،" لەئێستادا مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەڕۆک سەرقاڵی بەکارهێنانی فلتەری هاتوچۆن بۆ ڕێنماییکردنی ئۆتۆمبێلەکان و بەیاوەریکردنیان لەسەر ڕێگاکانی دەرەوە بۆ گەیشتن بەسەلامەتی و ڕێگریکردن لەڕوداوی هاتوچۆ بۆ سەلامەتی سەرجەم بەکارهێنەرانی ڕێگاوبان".
لكۆتای ڕاگەیەندراوەكەدا جەختیش دەكاتەوە، كەئەم شەپۆلی تەمومژە هەموو ناوچە جیاوازەكانی عێراق و هەرێمی وكردستانیش دەگرێتەوە.