شارپرێس:
دادگای باڵای فیدراڵی پەسەند كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند.
دادگای باڵای فیدڕاڵی، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،" دادگاکە لەکاتی پێداچونەوەو وردبونەوەدا، بۆی دەرکەوت کەپڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (خولی شەشەمی هەڵبژاردن) مەرجە دەستوری و یاساییەکانی خۆی جێبەجێکردوە".
ڕونیشیكردەوە،" بەو پێیەی هیچ شتێک نییە ئەنجامەكان پوچەڵ بکاتەوەو بەپشتبەستن بە ڕگەی (حەوتەم)ی ماددەی (93)ی دەستوری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بەپەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەندامێتی لە ەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025/ خولی شەشەمی هەڵبژاردن بۆ ئەو براوانەی کە ناوەکانیان لەلیستی هاوپێچکراوی نوسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەی پێکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد،" هەروەها دادگا بڕیاریدا هەرسێ دەسەڵاتەکە ئاگاداربکاتەوە لەبڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەکان بۆ ئەندامێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025، کە لەم دانیشتنەدا بڕیاری لەسەردرا".
دووپاتی کردەوە،"بڕیارەکە بە ژمارە (235/فیدراڵی/2025) لە 14/12/2025 دەرچوە بەڕێککەوتن و دەبێت هەموو دەسەڵاتەکان جێبەجێی بكەن".
