ئێران بڕیار لەپشتیوانيكردنی حزبوڵا دەدات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاوێژکارێكی باڵای عەلی خامنەیی ئاشكرایكرد، ئێران بەتوندی لەپشتیوانیکردنی حزبوڵای لوبنان بەردەوام دەبێت.

 
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەگەڵ عەبدوڵڵا سەفیەدین، نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لەتاران کۆبوەوەو دۆخی لوبنان و ناوچەکەیان تاوتوێ کردو ڕایگەیاند، پێگەی ستراتیژی حزبوڵای لوبنان بۆ ئێران و ناوچەکە گرنگەو دەڵێت،" تاران بەهەموو شێوەیەک لەپشتیوانیکردنی حیزبوڵا بەردەوام دەبێت."
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، حزبوڵا وەک یەکێک لەپایە هەرە گرنگەکانی بەرەی مقاوەمە، ڕۆڵێکی سەرەکی لەڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیزمدا هەیەو کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەڕِێبەرایەتی و فەرمانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی، بەتوندی لەپشتیوانیکردنی ئەم گروپە بەنرخ و خۆنەویستە لەبەرەکانی پێشەوەی بەرەی مقاوەمەدا بەردەوام دەبێت".