شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە، لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، بەڵگەکان
دەریدەخەن کە ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسفە،
دەشڵێت، تەرمەکەی بەجۆرێک نەشێواوە کە نەناسرێتەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لەلایەن کەسێکەوە
لەزێی گەورە بازگەی قەندیل لە بونی تەرمێک ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ تیمەکانی
ئاسایش چونە شوێنەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لەبونی ئەو تەرمە لەو شوێنە ئاگادارکردەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا تەرمەکە لە
پزیشکی دادی هەولێرە و دوای ئەوە باوکی مامۆستا ئاڤێستا لەگەڵ جەند کەسێکی دیکە تەرمەکەیان
بینی، هەموو بەڵگەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئەو تەرمە تەرمی مامۆستا ئاڤێستایە، کە بە
جلوبەرگ و ملوانکە و کەرەستە تایبەتەکانی ناسراوەتەوە، تەنانەت شێوەشی هێندە
نەشێواوە کە نەناسرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی پێنجی نیسانی
ئەمساڵدا ژنێک بەناوی ئاڤێستا یوسف کەوتە ناو ئاوی زێی گەورە و خنکا، دوای زیاتر لە هەشت مانگیش توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.