شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بەنوسراوی فەرمی وادەی هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی ڕاگه‌یاندو دەڵێت، ده‌بێت تا به‌ر له‌هاتنی ساڵی نوێ په‌رله‌مانی نوێ كۆببێته‌وه‌و سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن.
له‌نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقدا كه له‌ماڵپه‌ڕلا فەرمیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌پێی ماده‌ی 54ی ده‌ستور، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا له‌واده‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن (له 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2025) له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌ڵێت،"به‌پێی (ماده‌ی 72/دوه‌م/ب)ی ده‌ستور، له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له‌دوای یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار ئه‌نجامده‌درێت".
ئەوەشی ڕونكردۆتەوە،كه به‌پێی (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور) له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماره‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران ڕاده‌سپێردرێت.
هەروەها ئەوەش هاتوە، به‌پێی (ماده‌ی 76/دوه‌می ده‌ستور) حكومه‌تی نوێ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا پێكده‌هێنرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە11ی11 مانگی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو ئەمڕۆش لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە بەفەرمی ئەنجامەكان پەسەندكران.
